ژنان له هه‌ولێر سەردانی مانگرتوانی هەدەپەیان کرد
له‌گه‌ڵ دەستپێکردنی چالاكییه‌كانی ٨ی مارس؛ ژنان لە شاری هەولێر سه‌ردانی مانگرتوانی هه‌ده‌په‌یان و له به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تیی هه‌ده‌په-ش گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ساز كرد.
له‌گه‌ڵ دەستپێکردنی چالاكییه‌كانی ٨ی مارس؛ ژنان لە شاری هەولێر سه‌ردانی مانگرتوانی هه‌ده‌په‌یان و له به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تیی هه‌ده‌په-ش گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ساز كرد.
ئەمڕۆ لە شاری هەولێری باشووری كوردستان ژنان به‌بۆنه‌ی ده‌ستپێكردنی هه‌فته‌ی چالاكییه‌كانی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژنان، لە بەردەم باره‌گه‌ی نوێنەرایەتیی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هەدەپە) كۆبوونه‌وه و ڕۆژی بەرخۆدان و یەکگرتنی ژنانیان پیرۆز کرد.
ژنان لە گردبوونەوەکەدا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كرد كه ٨ی مارس ڕۆڵ و گرینگی خۆی هەیە. بەڵام له‌وه گرنگتر ئەوەیە کە تەنها یەك ڕۆژ نابێتە ڕۆژی جیهانیی ژنان؛ به‌ڵكوو پێویسته هەموو ڕۆژێك ڕۆژی جیهانیی ژنانی ئازاد بێت. لە هەمان کاتدا ژنان ڕایانگەیاند، لەم ڕۆژەدا سەری ڕێز و نەوازش لە به‌رانبه‌ر تەواوی شەهیدانی ژن دادەنەوێنن.
ژنانی بەشداربوو له‌م چالاكییه‌ی هه‌ولێر لە ژنانی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان (ڕه‌ژاك)، بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی ژنانی ئێزدی و ئەنجومەنی ژنانی عەشتار پێكهاتبوون. پشتیوانی خۆیان بۆ مانگرتوانی دژ به گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ڕاگه‌یاند. له نوێنه‌رایه‌تیی هه‌ده‌په له شاری هه‌ولێر ماوه‌ی ١٠١ ڕۆژه مانگرتنی نۆبه‌تدار به‌ڕێوه‌ده‌چێت و مانگرتوان داوا ده‌كه‌ن كۆتایی به گۆشه‌گیریی سه‌ر ئیمڕاڵی بهێنرێت. هه‌روه‌ها مانگرتنی بێ‌سنوور و بێ نۆبه‌تی ناسر یاگز ئه‌ندامی نوێنه‌رایه‌تیی هه‌ده‌په له هه‌ولێر له ڕۆژی ١٠١ههمیدا به‌رده‌وامه.
هاوكات به‌شدارانی گردبوونه‌وه‌كه پشتگیریی خۆیان بۆ داواكارییه‌كانی مانگرتوان لەیلا گیوڤه‌ن و فادیله تۆك و ناسر یاگز ده‌ربڕی و ڕایانگەیاند، داواکاریی مانگرتوان داواکاریی ڕه‌وای تەواوی ژنانی ئازادیخواز و شۆرشگێڕه.
له چالاكییه‌كه‌دا ژنان یادی ڕاپه‌ڕینی ساڵی ۱٨٥۷یان کردەوە کە له كارگه‌یه‌كی ڕستن و چنین له شاری نیۆرك-ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ژنانی کرێکار لە دژی نادادپه‌روه‌ری، نایەکسانی و نكۆڵی كردن له ڕه‌نجی ژنان دەستیان بە چالاكیی مانگرتن کرد. له‌و چالاكییه‌دا له ئه‌نجامی هێرشی سیستەمی سەرمایەداریدا ١٢٩ ژن بەئاشکرا سووتێنران.
s.m