گۆڤاری نەوای ژن بە مانشێتی "پێشەنگەکانی بەرخۆدان" بڵاوکرایەوە
ژمارەی ١٧٠ ی گۆڤاری مانگنامەی "نەوای ژن" دەرچوو. لە ژمارەی ئەم مانگەدا بایەخێکی زۆر بە چالاکییەکانی مانگرتن دراوە.
ژمارەی ١٧٠ ی گۆڤاری مانگنامەی "نەوای ژن" دەرچوو. لە ژمارەی ئەم مانگەدا بایەخێکی زۆر بە چالاکییەکانی مانگرتن دراوە.
ژمارەی تازەی گۆڤاری نەوای ژن بابەتەکانی 'تێکۆشانی دادپەوەریی دایکانی ئاشتی و دایکانی شەممە، قەیرانی ئابووری و بەرخۆدانی بزووتنەوەی کرێکاران، ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، هونەر، زانست و تەندروستی" لە خۆ دەگرێت.
لەبارەی مانگرتنەوە وتارەکانی پەرلەمانتارانی هەدەپەی ئامەد، دەرسیم داغ و زەریا گوڵ بڵاوکراونەتەوە. هەروەها چاوپێکەوتنێک لەگەڵ فادیلە تۆک بڵاوکراوەتەوە. دەستنیشانیش کراوە، هەڵمەتی بەرخۆدان بە پێشەنگایەتی ژنان بەردەوامە و لە پێناو ئازادیدا سنووری سەردەستەکانی سڕیوەتەوە.
هێرشەکانی دەوڵەت لە دژی دایکانى ئاشتی لە گەبزە و گەلێک شار و ناوچەی دیکە لەلایەن ڕۆژدا یڵدرم-ەوە شرۆڤەیان بۆ کراوە.
ڕۆژنامەوان نەزهەت دۆغان لەبارەی چالاکیی دایکانی شەممەوە نووسیویەتی، لە ساڵی ١٩٩٥ەوە تا ئێستا، کە دەکاتە ٧٣٥ هەفتە ئەو چالاکییانە بەردەوامییان هەیە.
یوکسەل گەنج لە رێکخراوى راپرسیى سامەر-ەوە ئەنجامی هەڵبژاردنە خۆجێیەکانی ٣١ی ئاداری هەڵسەنگاندووە و تیشکی خستووەتە سەر ڕۆلی چارەنوسسازی کورد.
ڕۆژنامەوان نەجلا دەمیر، تیشکی خستووەتە سەر کاریگەریی ئەو قەیرانە ئابوورییە بۆ سەر ژنان و رایگەیاندووە، ژنان بڕیاریان داوە کە قوربانی و باج بۆ قەیرانەکە نەدەن.
لەسەر خەباتی ناوەندی کۆبوونەوەی ژنانی ئوتامارا، لەگەڵ پەروەردەکار و کۆمەڵناس ساندرا کرەیل چاوپێکەوتنێک ئەنجامدراوە.
لە لاپەڕەی کەلتووری گۆڤارەکەشدا، هونەرمەندی کورد دەنیز دەمان، ڕۆڵی هونەری لە مێژوودا هەڵسەنگاندووە. دەمان ڕایگەیاندووە، هونەری کورد لە دژی سیاسەتی داگیرکاری هەمیشە لە بەرەنگارییدا بووە. هاوکات تیشکی خستووەتە سەر ئەو هونەرە شۆڕشگێڕییەی کە هۆزان مزگین لەدوای خۆی بەجێیهێشتووە.
بەرمال چەم - یش هەمان بابەتی هەڵسەنگاندووە و تیشکی خستووەتە سەر سیاسەتی تواندنەوەی بەرامبەر بە زمان، ناسنامە و کولتوور و رۆشنبیری.
لەم ژمارەیەیدا وتاری "کاروانی وزە بەرەو مادە"ی زانا چۆبان، وتاری "لافاو زۆرترین کاریگەریی لەسەر ژن دەبێت"ی ئەڤین زیلان و دۆسیەی لەیلان چیا لەسەر مێژووی تێکۆشانی ژنان لە ئەفغانستان و یادکردنەوەی "هۆشمەندیى باران"ی ئارژین نەورۆز بڵاو کراونەتەوە.
ر.م