یامان: له‌پێناو ئاینده‌ی منداڵه‌كانمان بوومه‌ كاندید

كاندیدی هه‌ده‌په‌ بۆ هاوشاره‌داری ناوچه‌ی قلابان فه‌ریده‌ یامان ده‌ڵێت: «كاتێك بیرم له‌ داهاتووی منداڵه‌كانم كرده‌وه‌، چوومه‌ نێو سیاسه‌ته‌وه‌. ده‌مه‌وێ له‌ ڕێی پارتییه‌كه‌مانه‌وه‌ كه‌موكوڕییه‌كان نه‌هێڵم.»

یه‌كێك له‌و ده‌یان ناوچه‌یه‌ی كه‌ قه‌یووم به‌سه‌ر شاره‌وانییه‌كانیاندا سه‌پێنراوه‌، ناوچه‌ی قلابان-ی سه‌ر به‌ پارێزگه‌ی شرناخه‌. قلابان خۆی ئاماده‌ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌و زۆردارییه‌ بێنێت. كاندیدی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) بۆ هاوشاره‌داری قلابان فه‌ریده‌ یامان ده‌ڵێت، ئه‌وان باوه‌ڕ وایه‌ كه‌ سه‌رده‌كه‌ون.

بنه‌ماڵه‌ی یامان ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان به‌هۆی ئه‌وه‌ی جاشایه‌تی به‌سه‌ریاندا ده‌سه‌پێنرا، ناچار بوون كۆچ بكه‌ن. هه‌ندێكیان له‌ ئه‌نجامی ئه‌و كۆچه‌دا گیانیان له‌ده‌ست دا. یامان باسی ئه‌و كاته‌ ده‌كات.

«له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی وه‌ڵاتپارێزم. هێشتا منداڵ بووم كه‌ بنه‌ماڵه‌كه‌م به‌هۆی زه‌ختی تووندی ده‌وڵه‌ت ناچار بوو كۆچ بكات. ئه‌وان له‌ سنوور تێپه‌ڕین و چوونه‌ عێراق. من لێره‌ له‌گه‌ڵ خزمه‌كانم مامه‌وه‌. جگه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژێكی ساڵ، ناتوانم بیانبینم. له‌ گوندی ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ هاوسه‌رگیریم له‌گه‌ڵ كردووه‌، ئێمه‌ یه‌كێكین له‌و بنه‌ماڵانه‌ی كه‌ جاشایه‌تیمان قبووڵ نه‌كردووه‌. به‌هۆی قبووڵ نه‌كردنی جاشایه‌تی كۆچبه‌ر بووین. له‌ كاتی ئه‌و كۆچه‌دا چه‌ند كه‌سێك له‌ بنه‌ماڵه‌كه‌م ژیانیان له‌ ده‌ست دا. دوای ماوه‌یه‌ك نه‌مانده‌توانی ئیداره‌ بكه‌ین و گه‌ڕاینه‌وه‌. لێره‌ درێژه‌مان به‌ تێكۆشانی خۆمان دا.»

یامان كه‌ دایكی منداڵێكه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات، له‌پێناو ئاینده‌ی منداڵان چووه‌ته‌ نێو سیاسه‌ت و ده‌یه‌وێت هه‌ڵه‌ و كه‌موكوڕییه‌كان له‌ ڕێی پارتییه‌كه‌یه‌وه‌ بگۆڕێت. ده‌رباره‌ی كاره‌كانیشی له‌ شاره‌وانی ناوبراو گوتی: «هه‌موو ئه‌رك و ده‌رفه‌ته‌كان بۆ خزمه‌تی گه‌ل به‌كاردێنین. گه‌ل خۆشه‌ویستی و دڵسۆزیی ئێمه‌ ده‌بینێت و داواكارییه‌كانی به‌ئاسووده‌یی به‌ ئێمه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نێت.»

٣١ی ئاداری ٢٠١٩ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان له‌ توركیا و باكووری كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

s.m