یه‌په‌ژه: به ڕۆحی نه‌ورۆز عه‌فرین ڕزگار ده‌كه‌ین
یه‌په‌ژه ڕایگه‌یاند، وه‌ڵامی ئه‌وان بۆ گه‌ل و یادی شه‌هیده‌كانیان ڕزگاركردنی عه‌فرینه. به‌ڵێنیشی دا تا ڕزگاركردنی عه‌فرین به‌رده‌وام ده‌بێت له تێكۆشان.
یه‌په‌ژه ڕایگه‌یاند، وه‌ڵامی ئه‌وان بۆ گه‌ل و یادی شه‌هیده‌كانیان ڕزگاركردنی عه‌فرینه. به‌ڵێنیشی دا تا ڕزگاركردنی عه‌فرین به‌رده‌وام ده‌بێت له تێكۆشان.
فه‌رمانداره‌تیی گشتیی یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن (یه‌په‌ژه) به‌بۆنه‌ی ساڵیادی داگیركردنی عه‌فرین به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و له كه‌سایه‌تیی شه‌هیدانی به‌رخۆدانی سه‌رده‌مدا به‌ڕێزدارییه‌وه یادی هه‌موو شه‌هیدانی شۆڕشی باكووری سووریای كرده‌وه و به‌ڵێنی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی دا.
یه‌په‌ژه ڕایگه‌یاند، ده‌وڵه‌تی تورك به هاوكاری هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان هێرشی كرده سه‌ر عه‌فرین و ویستی پیلانی قڕكردن و گۆڕینی دیمۆگرافیا بخاته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه. له دژی ئه‌م پیلانه كه بۆ له‌ناوبردنی شۆڕشی گه‌لانی سووریا ئاماده كرابوو، گه‌لی عه‌فرین و ته‌واوی باكووری سووریا له به‌ره‌كانی به‌رخۆدان جێگه‌یان گرت و ناڕه‌زایه‌تییه‌كی گه‌وره‌یان پیشانی داگیركاری دا.
له به‌یاننامه‌كه‌ی فه‌رمانداره‌تیی گشتیی یه‌په‌ژه‌دا هاتووه، «پیلانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ داگیركردن هێشتاش به‌رده‌وامه. ئه‌مه مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر ئارامیی گه‌لانی هه‌رێمه‌كه. له دژی ئه‌م زیهنیه‌تی توركچێتی و خه‌یاڵه‌كانی عوسمانی، تاكه‌ڕێگه یه‌كگرتنی گه‌لان له‌سه‌ر پره‌نسیپه دیموكراتییه‌كان و بونیادنانی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتییه. نه‌ورۆز له كاتی خۆیدا به زیهنیه‌تی یه‌كێتیی گه‌لان بووه‌ته نه‌ورۆز. بۆ به‌دیهێنانی یه‌كگرتوویی گه‌لان و یه‌كێتیی ژنانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین له دژی داگیركاری، ئه‌مساڵ له هه‌موو كات گونجاوتره.»
یه‌په‌ژه سه‌رنجی خستووه‌ته سه‌ر شكستی چه‌ته‌كانی داعش و ڕایگه‌یاندووه، ئه‌و چه‌تانه‌ی كه ده‌وڵه‌تی تورك پشتگیرییه‌كی گه‌وره‌ی ده‌كردن، گرووپ به گرووپ خۆیان ڕاده‌ستی هێزه‌كانیان ده‌كه‌ن و هه‌ندێكیشیان په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی توركیا به‌ڕاشكاوی ئاشكرا ده‌كه‌ن.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هێما بۆ ئه‌وه كراوه، «عه‌فرین له ڕووی جوگرافییه‌وه داگیریش كرابێت، ده‌وڵه‌تی تورك نه‌یتوانیوه شه‌ڕڤانان و گه‌لی عه‌فرین ته‌سلیم بگرێت. گه‌لی عه‌فرین به هه‌مان ڕۆح و هیوا له شه‌هبا به‌رده‌وامه له به‌رخۆدانه‌كه‌ی.»
له كۆتاییدا فه‌رمانداره‌تیی گشتیی یه‌په‌ژه ڕایگه‌یاندووه، وه‌ڵامی ئه‌وان بۆ گه‌ل و یادی شه‌هیدان ڕزگاركردنی عه‌فرین ده‌بێت. «ئێمه به‌ڵێن ده‌ده‌ین به گه‌له‌كه‌مان و گه‌لی عه‌فرین به‌تایبه‌تی، هه‌تا ئه‌و كاته‌ی بست به بستی خاكی عه‌فرین ڕزگار ده‌كه‌ین تێكۆشانمان به‌رده‌وام ده‌بێت.»
s.m