یوكسه‌كداغ ئازاد نه‌كرا
هاوسه‌رۆكی گشتیی پێشووی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) له دانیشتنی ئه‌مڕۆی دادگه‌یی كردنیدا ئازاد نه‌كرا و دانیشتنه‌كه‌ش بۆ ١٤ی حوزه‌یران دواخرا.
هاوسه‌رۆكی گشتیی پێشووی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) له دانیشتنی ئه‌مڕۆی دادگه‌یی كردنیدا ئازاد نه‌كرا و دانیشتنه‌كه‌ش بۆ ١٤ی حوزه‌یران دواخرا.
فیگه‌ن یوكسه‌كداغ هاوسه‌رۆكی گشتیی پێشووی هه‌ده‌په كه له زیندانی ده‌وڵه‌تی تورك ڕاگیراوه، ٧ دۆسیه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه و یازدهمین دانیشتنی دادگه‌یی كردنی ئه‌مڕۆ له شازده‌مین دادگه‌ی سزا قورسه‌كانی ئه‌نقه‌ره له هۆڵی زیندانی سینجان به‌ڕێوه‌چوو.
دادگه بڕیاری دا یوكسه‌كداغ به به‌ندكراوی بمێنێته‌وه و دانیشتنه‌كه‌شی بۆ ١٤ی حوزه‌یران دواخست.
s.m