٧ کەس لەنێو شاندی ئیمراڵییدا بەشداردەبن
شاندی ئیمراڵی لە ٧ کەس پێکدێت و هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری و تونجەر باقرخان تێیدا بەشداردەبن.
شاندی ئیمراڵی لە ٧ کەس پێکدێت و هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری و تونجەر باقرخان تێیدا بەشداردەبن.
شاندی ئیمراڵیی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) سبەی لە زیندانی ئاسایشی باڵای جۆری F ی ئیمراڵی، سێیەمین دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام دەدەن.
جگە لە ئەحمەد تورک، هەریەک لە هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری و تونجەر باقرخان، پەرلەمانتاری دەم پارتی جەنگیز چیچەک و پارێزەری نووسینگەی یاسایی سەدە فایەق ئۆزگور ئەرۆڵیش لەنێو شاندەکەدا بەشداردەبن.