داواکارییەکە پەسەندکرا، سبەی شاندەکە سەردانی ئیمراڵی دەکەن
داواکاری شاندی ئیمراڵی بۆ ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ پەسەندکرا. ئەمجارە ئەحمەد تورکیش لەنێو شاندەکەدا دەبێت.
داواکاری شاندی ئیمراڵی بۆ ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ پەسەندکرا. ئەمجارە ئەحمەد تورکیش لەنێو شاندەکەدا دەبێت.
وەزارەتی دادی تورکیا داواکارییەکەی شاندی ئیمراڵیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) پەسەند کرد. شاندەکە سبەی دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام دەدەن کە لە دوورگەی ئیمراڵی لەژێر گۆشەگیرییدایە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لەلایەن شاندی ئیمراڵییەوە پشتڕاستکراوەتەوە، سیاسەتمەدار ئەحمەد تورکیش لە دیدارەکەدا بەشدار دەبێت.