بڕیارگەی ناوەندیی پاراستنی ژن کرایەوە
بە مەراسیمێکی سەربازی بڕیارگەی ناوەندیی پاراستنی ژنانی باکوور و ڕژهەڵاتی سوریا کرایەوە.
بە مەراسیمێکی سەربازی بڕیارگەی ناوەندیی پاراستنی ژنانی باکوور و ڕژهەڵاتی سوریا کرایەوە.
بە ئامادەبوونی بنەماڵەی شەهیدان، فەرماندەکانی قەسەدە، هێزەکای ئاسایش، نوێنەرانی ئیدارەی خۆبەرێوەبەر و چەندین دامەزراوەی سەربازی و مەدەنی ناوچەکە، ناوەندی پاراستنی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بڕیارگەی ناوەندیی پاراستنی ژنی کردەوە.
لە مەراسیمەکەدا فەرماندی گشتی یەپەژە، ڕۆژهەڵات عەفرین قسەیکرد و کردنەوەی بڕیارگەکەی لە ڕێبەر ئاپۆ، شەهیدانی شۆڕش، تەواوی گەل، ژنان و شەڕڤانان پیرۆزکرد و وتی: "لە دژی هێرشە داگیرکارییەکان، خۆپاراستن پێویستییە. دەبێت بە ژنان زانستی پاراستن لەیەک کۆببنەوە. بە فەلسەفەی 'ژن، ژیان، ئازادی'' لە گۆڕەپانی پاراستندا خۆیان بەهێز بکەن."
دوای قسەکان، لە مەراسیمەکەدا نمایشێکی سەربازی نمایشکرا. ئاهەنگ سازدرا، لە ئاهەنگەکەدا دایکی شەهید ژیندار حەمدییە کوتە و دایکی شەهید خەبات توکمان خەولە قسەیانکرد و کردنەوەی بڕیارگەکەیان لە هەموو ژنان پیرۆز کرد. ئاماژەیان بەوەدا پێویستە ژنان لە هەموو تەمەنەکانەوە ئەرکی پاراستنی خاک ئەنجام بدەن.
لە کۆتاییدا کۆمەڵەی کولتووری هیلالی زێڕین بە هونەرەکەیان جۆشییان دا بە ئاهەنگەکە و مەراسیمەکە بە هەڵپەڕێکی شەڕڤانانەوە کۆتاییهات.
کردنەوەی بڕیارگەکە لە چوارچێوەی بڕیار و راسپاردەکانی کۆنفڕانسی چوارەمی یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە)یە.