دانیشتنی دووەمی دادگایی کردنی وریشە مورادی دیسان دواخرا

دانیشتنی دادگایی ژنە چالاکوانی کورد وریشە مورادی کە بڕیار بوو ئەمڕۆ بەڕێوەبچێت، دیسان بەهۆی ئامادەنەبوونی نوێنەری داواکاری گشتی و دادوەر عەموزادە ڕاوێژکاری دادگا دواخرا.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان دادگاییکردنی ژنە چالاکوانی کورد وریشە مورادی کە بڕیار بوو ئەمڕۆ بەڕێوەبچێت بەهۆی ئامادەنەبوونی نوێنەری داواکاری گشتی و دادوەر عەموزادە ڕاوێژکاری دادگا جارێکی تر دواخرا بۆ کاتێکی تر.

ئەمە دووەمین جارە دادگایی کردنی ئەو چالاکوانە سیاسییە کوردە دوادەخرێت، جێی ئاماژەیە وریشە مورادی وەک ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر حوکمی لەسێدارەدان بۆ پەخشان عەزیزی و شەریفە محەممەدی ئامادەی دانیشتنی دادگایی کردنەکەی لە ٤ ی ئاب نەبوو، بۆیە بەڕێوەچوونی دادگاییکردنەکە دواخرا.