دایکانی ئاشتی: بە ڕوحی کۆبانێ-ەوە ڕۆژئاوا بپارێزین

دایکانی ئاشتی بە چالاکییەکانیان هێرشەکانی سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریییان شەرمەزاکرد و پەیامی "بەڕوحی کۆبانێ-ەوە ڕۆژئاوا دەپارێزین"یان دا.

چالاکی پشتیوانی لە ڕۆژئاوا

ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لەسەر باکوور و ڕۆژ‌هەڵاتی سوریایان شەرمەزار کرد.

ئامەد

چالاکییەکە لە پێش بینای ئەنجوومەنی دایکانی ئاشتی لە ئامەدا ئەنجامدرا. وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی و نوێنەرانی کۆمەڵگەی مەدەنییش بەشداربوون.

لە چالاکییەکەدا پەیامی "بەڕوحی کۆبانێ-ەوە ڕۆژئاوا دەپارێزین"یان دا و درووشمی "نا بۆشەڕ، ئاشتیمان دەوێت" بەرزکرایەوە.

ئێلح

چالاکییەکە لە پێش ناوەندی کاری ناسرئۆغلۆ ئەنجامدرا. نوێنەرانی پارتە سیاسی و ڕێکخستنە مەدەنییە کۆمەڵایەتییەکان بەشداربوون.

لە چالاکییەکەدا درووشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "ژن ژیان ئازادی" بەرزکرایەوە  و هێرشەکان شەرمەزار کرا.

شڕنەخ

چالاکییەکە لە پێش بینای دەم پارتی لە ناوچەی سلۆپی شڕنەخ ئەنجامدرا و نوێنەرانی پارتە سیاسی و ڕێکخستنە مەدەنییە کۆمەڵایەتییەکان بەشداربوون.

لە چالاکییەکەدا درووشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" بەرزکرایەوە و دوایان لە هەموو کەسێک کرد بەرپرسیارێتی لە بەرانبەر دۆخەکەدا هەڵبگرن.

بەردەوامی چالاکییەکان لە شارەکانی دیکەی باکووری کوردستان

هەروەها لە بەردەوامی شەرمەزارکردنی هێرشەکانی سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریادا، ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی لە  شارەکانی مێردین، وان، گەڤەر، ئاگرێ و ئیزمیر چالاکی ئەنجامدرا و دوا کرا خاوەنداری لە ڕۆژئاوای کورستان بکرێت لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیست و چەتەکانی.