حەلیمە حەجی: ڕێبەرێتی گەورەترین هێزمانە

حەلیمە حەجی (٥٨) ساڵە کە بەشداری خوێندنەوەی سۆسۆلۆژیایی ئازادی بووە وتی: "ڕێبەرێتی هێزی هەرە گەورەمانە و ئاوێتەی ژیانمانی دەکەین و ژیانی نوێمان بونیاد دەنێین."

حەلیمە حەجی (٥٨) ساڵە کە دانیشتووی قامیشلۆیە، لە ساڵی ١٩٩٠ەوە لەو کاتەوەی ئاشنای فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەبێت، ژیانی خۆی بە گوێرەی بەهاکانی ڕێبەرێتی بونیادناوە. لە بارەی ئاشنایەتی بە فکری ڕێبەرێتی و خوێندنەوەی سۆسۆلۆژیایی ئازادیەوە بۆ ئاژانسمان قسەیکرد.

حەلیمە لەسەرەتای قسەکانیدا باسی لە ئاشنایەتی خۆی بە ڕێبازی ژیانی ئاپۆیی کرد و وتی: "لە گەڕەکی قودەربەگی قامیشلۆ بووین. ڕێبازی ژیانی ئاپۆیی سەرەنجی ڕاكێشام. بەختی ئەوەم نەبوو بچمە گۆڕەپانی ئاپۆیی، بەڵام خۆشبەختانە دەرفەتی ئەوەم هەبوو گوێبیستی دەنگی ڕێبەرێتی ببم. لە ڕێگەی کاسێتەوە ئاشنای ڕێبەرێتی بوو، فەلسەفەکەیم ناسی. ئەوەی لە هەڵسەنگاندنەکانیدا باسی لە ژیانی ئێمەی ژنی دەکرد زۆر کاریگەر بووم پێی، هەربۆیە هەمیشە دەرگای ماڵەکەمانمان بە ڕووی هەڤاڵاندا کراوەبوو. ڕژێمی بەعس ئەو سەردەمە زۆر بەهێزبوو، بۆیە دەمانزانی خۆ جێگیرکردن لەگەڵ تەڤگەری ئازادی کودستاندا کارێکی ئاسان نەبوو."

'فکرەکانی تیاماندا دەژێت'

لە بەردەوامی قسەکانیدا حەلیمە حەجی ئەوەی دیاریکرد دوای ئەوەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە دیل گیرا، گەل بە شێوەیەکی بەهێزتر خاوەنداری لە فکرەکانی کرد و وتی: "دوای ئەوەی هەواڵی گرتنی ڕێبەرێتی بڵاوبووەوە، وامان هەستکرد جیهان بە یەکجاری ڕەشبووە. بە ڕاستی ڕۆژێکی ڕەشبوو. لەو کاتەوە لێکتر کۆبوونەوە و بۆ هەمیشە فکرەکانی تیاماندا دەژیت. لەو کاتەوە لە سایەی بەرخۆدان و تێکۆشانی ڕێبەرێتییەوە زیاتر پێشوازی لە ڕۆژانی ڕووناک دەکەین. ڕێبەرێتی لە زینداندا بوو بەڵام فکرەکانی لەگەڵماندایە. ماوەی ٢٠ ساڵ تێکۆشانەکان بەشێوەیەکی شاراوە لە ڕۆژئاوادا ئەنجام دەدرا، بەڵام لە سایەی بەرخۆدانی ڕێبەرێتییەوە لە ئێستادا بە ئاسودەی تێکۆشانەکانمان بەردەوام دەکەین. شۆڕشی ڕۆژئاوا ڕێگەی ڕووناککردنیەوە، ڕێبەرێتی ئاسودەی گەیاند بەدڵمان."

'ڕێبەرێتی ئاوێتەی ژیانمان دەکەین'

لە کۆتایی قسەکانیدا حەلیمە حەجی باسی لە کاریگەرییەکانی خوێندنەوەی سۆسۆلۆژیای ئازادی لەسەر ژنان کرد و وتی: "لە کۆمۆنی شەهید بەرۆخۆداندا وەک ژنان لەگەڵ یەکتر کۆدەبینەوە و دەخوێنینەوە، زۆر مانادارە وەک ژنان کۆدەبینەوە و سۆسۆلۆژیای ئازادی دەخوێنییەوە و گفتوگۆی لەسەر دەکەین. ژنان لە گفتوگۆکاندا ڕاوبۆچوونی خۆیان دەربڕن، بەم شێوەیە دەوڵەمەندی فکر دێنینە ئاراوە. ڕێبەرێتی هێزی هەرە گەورەمانە و ئاوێتەی ژیانمانی دەکەین و ژیانی نوێمان بونیاد دەنێین."