هۆزان مزگین، دەنگی ژنانی کورد و ناوی بەرخۆدانە

هۆزان مزگین بە گۆرانی دەستی بە تێکۆشان کرد، لە چیاکان دەنگی دایەوە، بوو بە ڕاپەڕین، شۆڕش و هیوا. بوو بە دەنگی ژنانی کورد و ناوی بەرخۆدانی لە خۆی نا.

ژنێک بوو چاوەکانی لە لوتکەی چیا بە فراوییەکان بڕیبوو. بە دەنگی ئێش، هیوا و ڕاپەڕین گەلی کوردی گەیاندە چیا و هەموو کوردستان. ناوی هۆزان مزگین بوو، بەڵام ئەو تەنها ناوێک نەبوو، ئەو هێڵێک، ڕێ و بەرخۆدانەکان بوو. تەنها گەریلا نەبوو، هەروەها هونەرمەند و گۆرانیبێژی گەلەکەی بوو. بە گۆرانییەکانی هێزی بە هاوڕێکانی بەخشی لە شەڕدا. بە گۆرانییەکانی شوناسی گەلەکەی ناساند. 

هۆزان مزگین (گوربەت ئایدن) لە ساڵی ١٩٦٢ لە ئێلح لە سایەیی هەژاری و زوڵمدا لە هاتە دونیاوە. وەک ژنێکی گەنج لە تاریکی کودەتایی ١٩٨٠ دەرکەوت و بەشداری تەڤگەری ئازادی گەلی کورد بوو. لەو ساڵانەدا، یەکێک بوو لە نمونەی ئەو ژنانەی کە دەتوانن چی بە دەست بهێنن. هۆزان مزگین بوو بە زمان و ئاوازی گەلەکەی، هەوڵدرا بێدەنگ بکرێت. 

لە ساڵی ١٩٨٣دا ڕۆشتە ئەوروپا، ئەو تەنها هونەرمەندێک نەبوو، لە هەمانکاتدا پێشەنگێک بوو بۆ هونەر تێکۆشانی دەکرد. دەنگی ئەو نەک تەنها لە گوێزەرەوە دەنگییەکان، لە هەمانکاتدا لە بیرەوەری گەلدا جێی گرت. 

دووژمن لە ١١ی ئایاری ١٩٩٢دا لە تەتوان ئەو ماڵەی لێی نیشتەجێبوو گەمارۆی دا، بەڵام لە شوێنی ئەوە بەرخۆدانێکی فیداییانەی هەڵبژارد. چونکە ژیانی بە شکۆوە دەسپارد. 

ڕێبەر ئاپۆ دەبێژێت "مزگین کچێک بوو لە لایەن پەکەکەوە ئافرێنرا بوو". تەنها "جەنگاوەرێک" نەبوو، وەک عەلی حەیدەر قەیتان گوتی "ئەو ژن، هونەرمەند و شۆڕشگێڕ" بوو. ئەو نوێنەر و گەواهیدەری ئازاری مێژوویی ژنانی کورد بوو. 

لە گۆرانییەکانی دا هاوارەکانی ئایشە شان، پێنوسی هۆزان سەرحەد، شین و هیوای گەل کۆدەبوونەوە. لە گۆرانییەکی دا بە ناوی "هەبوون، لێ هەڤاڵۆ، هاوار گوندینۆ، نەورۆز و دەلالە" نەک تەنها ئاواز بوون، لە هەمانکاتدا بیرەوەری گەلی هەزار ساڵە بوو. 

هۆزان مزگین سەرەڕای ئەوەی سەدان سەرباز دەوریییان گرت، بەڵام چۆکی دانەنا. بە وتنی گۆرانی ژیا. داستانی نوسی و وەها چوو: "ڕادەست نەبوو، ناتوانن ئەو بە ڕادەستیی بگرن، لەبەر ئەوەی ژنێکی شۆڕشگێڕبوو. ئیدی ئەو تەنها ناوێک نییە، هێڵێکە، بانگەوازێکی ئازادییە.