جەنگاوەرانی کەبەدەهە لە دوو شار چالاکییان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی زەینەب کناجی (شەهید زیلان)ی کەبەدەهە رایانگەیاند، بۆ سڵاوکردن لە چالاکی فیدایی شەهید زیلان کە لە ٣٠ حوزەیرانی ١٩٩٦دا لە دێرسیم ئەنجامیدا، لە دوو شار چالاکییان ئەنجامداوە.
جەنگاوەرانی زەینەب کناجی (شەهید زیلان)ی کەبەدەهە رایانگەیاند، بۆ سڵاوکردن لە چالاکی فیدایی شەهید زیلان کە لە ٣٠ حوزەیرانی ١٩٩٦دا لە دێرسیم ئەنجامیدا، لە دوو شار چالاکییان ئەنجامداوە.
لە راگەیەندراوەکەدا سەبارەت بە چالاکییەکان ئەم زانیاریانە دراون:
"٢٤ی حوزەیران نزیکەی کاتژمێر ٠٧:٣٠ لە ناوچەی تارسوسی مێرسین جەنگاوەرانی زەینەب کناجی (شەهید زیلان) بارهەڵگرێکی گەنمیان دایە بەر ئاگر و بەهۆیە بارهەڵگرەکە بە بارەکەیەوە بە تەواوەتی سوتا.
٢٤ی حوزەیران کاتژمێر نزیکەی ٠٨:٠٠ جەنگاوەرانی زەینەب کناجی (شەهید زیلان) لە دژی وێستگەیەکی کارەبا لە گەڕەکی ئاکچەشمەی دەنیزلی چالاکی سابۆتاژیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا کارەبا ناوچەکە بڕا و وێستگەکە زیانێکی زۆری بەرکەوت.
جەنگاوەرانی کەبەدەهە بەڵێنیاندا کە رێبازی شەهید زیلان بگرنەبەر و داوایان لە گەلان کرد کە خاوەنداری لە شەهیدان و ئەو گەریلایانە بکەن کە لە سەر رێبازی شەهیدان هەنگاو دەنێن. هەروەها کەبەدەهە داوای لە ژنان و گەنجان کرد کە تێکەڵ بە ریزەکانی کەبەدەهە ببن.
هـ . ب