کەبەدەهە: داگیرکەران پەشیمان دەکەینەوە
کۆنسەی گشتی کەبەدەهە لە دژی پلانی نوێی داگیرکاری ڕاگەیاندراوی بڵاوکردەوە و وتی؛ "ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە لە هێرشە داگیرکارییەکانی پەشیمان دەکەینەوە کە لە ١٦ی نیساندا پەرەیی قۆناغی نوێی شەڕی داگیرکاری دا."
کۆنسەی گشتی کەبەدەهە لە دژی پلانی نوێی داگیرکاری ڕاگەیاندراوی بڵاوکردەوە و وتی؛ "ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە لە هێرشە داگیرکارییەکانی پەشیمان دەکەینەوە کە لە ١٦ی نیساندا پەرەیی قۆناغی نوێی شەڕی داگیرکاری دا."
کۆنسەی گشتی بزوتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی ژنان (کەبەدەهە) ڕاگەیاندراوێکی بڵاووکردەوە و ڕایگەیاند: "دەوڵەتی تورک پێش چەند مانگێک قۆناغی نوێی داگیرکاریی ڕاگەیاند، لە ١٦ی نیساندا بە هێرشکردنە سەر مەتینا دەستی بەو قۆناغەکرد. گەریلا بە چالاکیەکانی وەڵامی دەستپێکی ئەو هێرشانەیی دایەوە.
لە شارەکانیش لە لایەن گەلمان لە ڕۆژئاوا، گەلانی تورکیا، باکوری کوردستان و ئەوروپا بە دروشمی 'بژیی بەرخۆدانی گەریلا' وەڵامی ئەو هێرشانەی دایەوە. لە شارەکانی تورکیاش بە چالاکی هێزە جەنگاوەرەکانمان وەڵامی ڕژێمان دایەوە و هێزمان دایە بەرخۆدانەکانی گەریلا. وەک ژنان، سڵاو لە گەلەکەمان و جەنگاوەرانمان دەکەین کە لە دژی هێرشە داگیرکارییەکان ڕژانە گۆڕەپانەکانەوە."
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە پێویستە ئەم ناڕازیبوون و هەڵوێستاتە بەرفرانتر بکرێ و دەڵێت: "پێویستە ئەوە بزانرێت ئەم هێرشانە بەس بۆ لەنابردنی گەریلا و چاپەمەنی کورداندا ناوەستێتەوە. وەک چۆن هێرش بۆ سەر دەسبەسەرکردنی ئیرادەی گەلی وان، بە تێکۆشانی یەکگرتووی لەناوبرا، کۆنسێپتی لەنابردنیش بە بەرەی تێکۆشانی یەکگرتوو تێكدەدرێت. لەبەر ئەمە پشتگیردان بە دەنگی چاپەمەنی ئازاد پشتیوانیکردنە لە دەنگی ئازادی یەکسانی تەڤگەری ژنی دیموکراتیک، فیمینیست و سۆسیالیست، لە هەمانکاتیشدا گەورەکردنی تێکۆشانە لەدژی دەسبەسەرکردنی مافی چالاکی و دەربڕینی ئازاد.
بەناوی بزووتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی ژنانەوە لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی پیاوسالار، فاشیست و داگیرکەری تورک لە هەموو گۆڕەپانەکاندا دەنگمان بڵندبکەین. بە بڕیارداری گەریلاکانمانەوە کە لەچیاکاندا ڕوومەتی گەلمان دەپارێزن، ئێمەیش بە جەنگاوەرانمانەوە لە شارەکاندا چالاکی گەورە بکەین. ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە لە هێرشەکانی پەشیمان بکەینەوە، کە لە ١٦نیساندا بە هێرشکردنە سەر مەتینا شەڕی داگیرکاری گەیاندە بە ئاستێکی باڵاتر."