نوێکرایەوە

کۆنفرانسی یەکێتی ژنانی کورد دەستیپێکرد

سێهەمین کۆنفرانسی پلاتفۆڕمی ژنانی کورد، بە درووشمی "بە یەکێتی ژنانی کوردەوە بەرەو یەکڕیزی نەتەوەیی" دەستیپێکرد.

سێهەمین کۆنفرانسی پلاتفۆڕمی ژنانی کورد

بە بەشداری چەندین ژن لە کوردستان و تورکییاوە بە جلوبەرگی کولتووریی خۆیانەوە، پلاتفۆڕمی یەکێتی ژنانی کورد، لە ئامەد بە درووشمی "بە یەکێتی ژنانی کوردەوە بەرەو یەکڕیزی نەتەوەیی" سێهەمین کۆنفرانسی پلاتفۆڕمی ژنانی کوردی دەستپێکرد و بۆ دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

کۆنفرانسەکە کە لە هۆڵی ژووری بازرگانی ئامەد ئەنجام دەدرێت، درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" بە شێوەزارەکانی سۆرانی، کورمانجی و زازاکی هەڵواسراوە.

وتەی پێشەکی کۆنفرانسەکە، لەسەر ناوی پلاتفۆڕمی یەکێتی ژنانی کوردەوە لە لایەن دەڤریم دەمیرەوە پێشكەش کرا و تێیدا بە سەرنج خستنەسەر دەرنجامەکەنی ڕێککەوتننامەی لۆزان ئاماژەی بەوەدا لە سەردەمەوە بە هەموو شێوەک سایسەتی پارچەکردن و تواندنەوە لەسەر گەل و جوگرافیایی کوردستان سەپێندراوە.

دەڤریم دەمیرلە بەردەوامییدا تیشکی خستەسەر تێکۆشانی بەردەوامی گەلی کورد لە دژی ئەو هێرش و فشارانە و ئاشکرای کرد ئامانجی بەستنی کۆنفرانسەکە بۆ بەرفراوانکردنی تێکۆشان و بەهێزکردنی ڕێکخستنە.

هەروەها لە قسەکانییدا دەڤریم دەمیر جەختی لەسەر پێویستی ڕۆڵگێڕانی ژنان کردەوە بۆ بونیادنانی 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ـی ڕێبەر ئاپۆ و بانگەوازی لە ژنانی کورد کرد هەموو جۆرە ڕۆڵ و ئەرکێکی خۆیان بگێڕن لەو پێناوەدا.

دەڤریم دەمیر لە کۆتاییدا گوتی، فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" لە هەموو لایەکی جیهانەوە لەلایەن ژنانەوە پەسەند کراوە و تێکۆشانی ژنان بۆ ئەو شۆڕشە بەردەوامە و لەگەڵییدا باسی لە گرنگی بونیاتنانی ناسنامەی ژنی ئازادی کورد کرد.

دوای قسەکان، کۆنفرانسەکە بە نیشاندانی سینەڤیزیۆنێک دەربارەی تێکۆشانی ژنان بەردەوام بوو.

دواتر پەیامی کۆنگرەی ستار لە کۆنفرانسەکەدا خوێندرایەوە

بەشێک لە پەیامەکە بەم شێوەیە:

" ئێمە وەک ڕێکخراوی کۆنگرە ستار، لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە کە قەڵای بەرخۆدان و گۆڕەپانی شۆڕشی ژنانە، بەو ڕۆحە شۆڕشگێڕییە گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی کۆنگرەتان دەکەین.

هیوادارین لە کۆنگرەکەدا بڕیاری گرنگ بدرێت کە ببێتە ئامرازێک بۆ بەستنی کۆنفرانسی نەتەوەیی و کۆنفرانسی ژنان و دامەزراندنی یەکێتی نەتەوەیی کورد، بەستنی کۆنگرەیەک کە لە چوارچێوەی ڕیکخستنیدا بێت، نوێنەرایەتی ساتێکی گرنگ دەکات لە پڕۆسەی تێکۆشانی کورددا.

کۆنفرانسەکەتان لە کاتێکی زۆر هەستیاردا بەڕێوەدەچێت، چونکە گەلی کوردمان لە قۆناغێکی مێژووییدایە، هێزە هەژموونگەراکان جارێکی دیکە نەخشەی ناوچەکە دەکێشنەوە، کە ئەمەش بەرپرسیارێتییەکی مێژوویی دەخاتە سەر شانی هەموو ئێمەی ژن، پڕۆسەی ئێستا پێویستی بە ڕێبەرایەتییەکی ڕاستەقینە هەیە بە بوێری، ڕێکخستنبوون، ستراتیژی و هاودەنگی، کە ئەمە دەتوانێت ڕێگە خۆش بکات بۆ بنیاتنانی چارەنووسێکی هاوبەش.

ژنانی کورد، کە گەورەترین شەڕی بوونیان لە دژی فاشیزم و داگیرکەری کرد و دژی داعش وەستانەوە، دەیانەوێت ئەمڕۆ نەک تەنها لە ئاستێکی قوربانیداندا بمێننەوە، بەڵکوو لە ئاستی ئیرادە، پێشەنگایەتی و دیاریکردنی داهاتووشدا ڕۆڵیان هەبێت، هیوایەکی زۆرمان بەم کۆنفرانسە هەیە، چونکە هەنگاوێکی کردەیی دەبێت کە زەمینە بۆ کۆنفرانس لە هەموو پارچەکانی کوردستان خۆش بکات، ئەمەش دەبێتە هۆی پاراستنی دەستکەوتەکانی ئێستا و داهاتوو و دروستکردنی هاوپەیمانی و هاودەنگی لە بەرامبەر هەموو هەڕەشەکان.

ئازادیی گەلێک، کە ژنی تێدا بەدەر بێت، مومکین نییە، بەڕاستی خەباتی ژنان کلیلی ئازادی و دیموکراسی و یەکڕیزییە، ئێمەی ژنان دەبێ بە قسە و هەوڵ و کار و کردار و دڵسۆزی و ئازایەتیمان ببینە بنیاتنەری یەکێتی نەتەوەیی."

کۆنفرانسەکە بە خوێندنەوەی پەیامەکان بەردەوامی هەبوو؛ پەیامی ئایشە کۆککان

هەر لە کۆنفراسەکەدا نامەی ئایشە کۆککان وتەبێژی پێشووی تەژەئا، کە لە زیندانی ژنانی زنجان ڕاگیراوە، خوێندرایەوە.

ئایشە کۆککان لە سەرەتای نامەکەیدا سڵاوی لە بەشداربووانی کۆنفرانسەکە کرد و بەڕێز و پێزانینەوە یادی شەهیدانی ژنی کردەوە و دەڵێت: ئێستا کات کاتی یەکێتیی ژنانی کوردە. هاوکات ژنان پێشەنگایەتی بونیاتنانی یەکێتیی نەتەوەی کوردی دیموکراتیک دەکەن. ئەم جارە ڕێگە نادەین ئەو دەرفەتەی کە بە هەزار و یەک زەحمەتی بەدەستمان هێناوە لەدەستمان بچێت."

وەرچەرخانی شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی'

لە بەردەوامییدا دەڵێت: "ئەمڕۆ پێویستمان بە فەلسەفەی 'ژن، ژیان، ئازای'یە تاوەکو مێژووی شۆڕشی ژنی نیۆلیتیک بە داستانی زنجیرە چیاکانی زاگرۆس-تۆرۆسان، لەپاڵ هاوپەیمانی میزۆپۆتامیا و ئانادۆلییای وڵاتی پێنج دەریا جارێکی تر بکەینە شۆڕشی سەردەمی. بونیاتنەران و هاوپەیمانانی ئەم داستانانە ژن بوون.

باوەڕمان بە خۆمانبێت کە ئێمە بەزۆر شێوە ڕووبەڕووی ڕەگەزپەرستی، ئایینپەرستی، نەژادپەرستی...هتد، ئەمە وایکرد کلتووری باوکسالاری هەموو تێڕوانین و بەرهەمەکانمان بدزێت و بیانکاتە چەکی هێرشکردنە سەرمان."

ئایشە کۆککان بەم شیوەیە کۆتای بە نامەکەی هێناوە: "ژن بێت، کورد بێت، کوردستانی بێت، ئاسووری، سریانی، مەحەلمی، ئەرمەنی، ڕۆمانی، دروزی، قەرەج، لاز، چەرکەس، عەلەوی، سوننی شۆڕگێڕ بێت، دیموکراتیک بێت، سۆسیالیست، ئیکۆلۆژی بێت. ئەم گەلەکۆمەکی باوکسالارییە ٢٠-٣٠ هێندە هێرشەکانی زیاد کردووە. هەموو جیاوازییەکیان لە ئێمەدا کردووە بە پاساوی هێرشی جۆراوجۆر.

بۆیە گەیشتووین بە قۆناغی نەتەوەی دیمورکراتیک تا ئەوەی بە هەموو شێوەیەک هاوشان لەگەڵ کۆمەڵگەکەماندا بە یەکسانی و دیموکراتیکییەوە خۆمان بە رێکخستن بکەین.

بەم هەست و بیرکردنەوەیەوە سڵاو لە بەشداربووان دەکەم. سڵاو لە یاد و یادەوەری هەموو ژنانی میزۆپۆتامیا، ئانادۆڵ، لە وڵاتی پێنج دەریا و هەموو جیهان دەکەم کە لە ڕێگەی ئازادی ژناندا گیانی خۆیان بەخشیوە و بەڕیزەوە بەژنم لە ئاستیاندا دادەنەوێنمەوە."