کۆنگرە ستار رۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی پیرۆزکرد

مەجلیسی کۆنگرە ستار بە بۆنەی ڕۆژبوونی ڕیبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و وتی: "ئازادی ڕێبەرێتی ئازادی ژن و کۆمەڵگایە."

٤ی نیسان

مەجلیسی کۆنگرە ستار بە بۆنەی ڕۆژبوونی ڕیبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجلانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەداوە فەلسەفەی عەبدوڵا ئۆجالان هەموو گەلی کۆکردەوە، بۆیە دەوڵەتانی پیلانگێڕ بە پێشەنگایەتی دەوڵەتی تورک، پیلانگێڕی نێوەنەتەوەییان ئەنجام داو پێش ٢٥ ساڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان دەستگیرکرد.

لە ڕاگەیاندراوەکەی یەژا ستاردا هاتووە: "ڕەفتار و هەڵسوکەوتی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەرامبەر ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، کارێکی دژە مرۆڤایەتی و نا ئەخلاقیە. سەرەڕای ئەو کارانەی دەوڵەتی تورک دیسانەوە نەیتوانی گەل لە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دابڕێت. بە پێچەوانەوە لەمرۆدا ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بووە بە ڕێبەرێکی جیهانی و ڕووناکی بۆ چارەسەرکردنی پرسە جیهانییەکان. لەبەر ئەوە لە ٩ی تشرینی یەکەمەوە لە ٧٤ ناوەندەوە لە سەرانسەری جیهاندا هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد" ڕاگەیاندرا. لایەنەکانی جڤاکی، سیاسی، چاندی و ئازادیخوازان بەشداری هەڵمەتەکەبوون. لەبەرئەوەی عەبدوڵا ئۆجالان هەڤاڵی ژنانە و بۆ ڕزگارکردنی ژنان لە کۆیلایەتی و چەوساندنەوە تێکۆشاوە. بۆیە ئێمە خاوەنداری لە دۆزەکەی دەکەین و بۆ ئازادی وی چالاکی ئەنجام دەدەین. داوا لە ژنان دەکەین ببن بە یەک و پشتگیری لە دۆزی ڕێبەرێتی بکەن، چونکە ئازادی وی ئازادی ژن و چڤاکە."