کۆنگرەی حەوتەمی تەژەکە-ئە: دەبێت ژنان رێکخستنی خۆیان ساز بکەن

بزوتنەوەی ژنانی کورد لە ئەوروپا (تەژەکە-ئە) حەوتەم کۆنگرەی خۆی بە بەشداری نوێنەرانی رێکخراوە چەترئاساکان لە حەوت وڵات و رێکخراوەکانی سەرجەم پارچەکانی کوردستان سازکرد. ئەنجامنامەی کۆنگرەکە راگەیەندرا.

تەژەکە-ئە لە نێوان ٣٠ حوزەیران و ٣ی تەمووزدا بە بەشداری نوێنەرانی رێکخراوە چەترئاساکان لە ٧ وڵات، رێکخراوەکانی چوار پارچەی کوردستان، رێکخراوەکانی سەر بە ئایین و باوەڕییەکان، لیژنەکانی کار و رێکخراوەی جیاجیا، بە ئامادەبوون زیاتر لە ١٠٠ نوێنەر کۆنگرەی حەوتەمی خۆی بەست.

کۆنگرەکە بە دروشمی 'بە ژن، ژیان، ئازادییەوە بەرەو شۆڕشی ژن هەنگاو دەنێین' سازکرا. کۆنگرەکە پێشکەش بە ئەڤین گۆیی کرا کە ٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە پاریس تیرۆر کرا.

پلانسازی بەرچاو و بەرجستە

ئەنجامنامەی کۆنگرەکە بە راگەیەندراوێک ئاشکرا کرا. لە ئەنجامنامەکەدا راگەیەندراوە کە لە کۆنگرەکەدا گۆشەگیری توندکراو لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وەک تەوەرێکی سەرەکی هەڵوەستەی لەسەر کراوە و گۆشەگیری لەسەر ئۆجالان وەک سەرەتای سیاسەتی کۆمەڵکوژی لە دژی گەلی کورد هەڵسەنگێندراوە. ئەوەش خراوەتەڕوو کە ژنانی کورد بەو سیاسەتە رانەهاتوون و راشنایەن و رەتیدەکەنەوە و ئەوەش خراوەتەڕوو، کە "وەفاداری راست و دروست بۆ رێبەرایەتی بەوە دەکرێت کە بە دروستی لێی تێبگەین و بە دروستی بەکردەوەیی بکرێت".

لە ئەنجامنامەکەدا هاتووە: "دەبێت لە ٢٥ ساڵەیدا سیستمی ئەشکەنجەی ئیمراڵی هەڵوەشێنینەوە و ئازادی جەستەیی رێبەرمان مسۆگەر بکەین. ئێمە وەک تەژەکە-ئە مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ وەک پرس و بابەتی هەبوون و جەوهەری خۆمان دەبینین، هەربۆیە لە چوارچێوەی 'هەڵمەتی کاک کاتی ئازادییە' کار و چالاکییەکان بۆ ئازادی رێبەرایەتی بە کار و چالاکی سەرەکی خۆمان دادەنێین. لەسەر ئەو بنەمایە لە کۆنگرەی حەوتەمدا بڕیاردرا کە تا مسۆگەر کردنی ئازادی جەستەیی، زیاتر گوڕ بە تێکۆشان بدەین، هەروەها بۆ ئەوەی فەلسەفەی ئازادی رێبەر ئاپۆ بگەیەنینە ژنانی کورد، لە سەر بنەمای وشیاری کۆمەڵگا و برەودان بە رێکخستنی ژنان، پلانی بەرجستە دانرا".

گوڕدان بە تێکۆشان

لە ئەنجامنامەکەدا هاتووە کە یەک لە بابەتە گەرم و بنچینەییەکانی کۆنگرە تێکۆشان لە دژی سیستمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە بوو و ئاماژە بە هێرشە بەرفراوانەکانی ساڵی رابردووی ئاکەپە-مەهەپە لە دژی ژنان، گەلی کورد و بەتایبەتی هێرشە بەربڵاوەکان بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بە چەکی کیمیایی و قەدەغەکراودرا.

لە ئەنجامنامەکەدا هاتووە: "لە کۆنگرەی حەوتەمماندا لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکان و سیاسەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە کە دوژمنی ژنانە، خاڵی گرنگ دەستنیشان کرا و ئاراستەی گوڕدان بە تێکۆشان خرایەڕوو".

شۆڕشی ژنان

بە گوێرەی ئەنجامنامەکە یەک لە رۆژەڤە سەرەکیەکانی حەوتەم کۆنگرە بابەتی 'بە ژن، ژیان، ئازادییەوە بەرەو شۆڕشی ژنان هەنگاو دەنێین' بوو. لە ئەنجامنامەکەدا هاتووە کە لە کۆنگرەکەدا ئەوە دەستنیشان کراوە کە سەنگەرەکانی ئازادیی ئێستا دەتوانرێن بە شۆڕشی ژنان تاجدار بکرێن و پێداگری لەسەر بە ئەنجامگەیاندی هەڵمەتەکە جەختیلێکرایەوە. لە ئەنجامناکەدا باس لەوەکراوە، "هەربۆیە بڕیاردراوە کە ئەو هەڵمەتە لە گۆڕەپانی کۆمەڵایەتی، هەموو گۆڕەپانەکان کە بزوتنەوەی ژنانی تێدا بڵاوبوونەوە و پەیوەندی لەگەڵ گۆڕەپان و ناوەندە جیهانیەکان بەهێز بکرێت، بۆئەوەش تواناکان بخرێنە ئامادەباشییەوە و تێکۆشان لەو پێناوەدا بە پێداگری، بڕیارداری و کاریگەرانە بەڕێوەبچێت".

هەر لە ئەنجامنامەکەدا هاتووە، کە وەک تەژەکە-ئە ئەوەیان بۆخۆیان بە سەرەکیترین بەرپرسیارێتی داناوە کە ئاستی ئایدۆلۆژیکی، ئەزمونی پراتیکی و ئاستی رێکخراوەیی ژنان کورد و ژنانی گەلانی دیکە بڵاوبکەنەوە، لە دژی سیستمی باوکسالار بیکەنە بنەمای تێکۆشان و ئەوەشخراوەتەڕوو: "هەربۆیە بۆ ئەوەی فۆرمولی 'ژن، ژیان، ئازادی' بە شێوازی داهێنەرانەی وەرچەرخان و یەکگرتوویی بگەیەننە هەموو ژنان، بڕیاری ستراتیژیمان دا. لە کوردستانەوە تا هەموو شوێنێکی جیهان لەپناو چەپساندنی سیستمی کۆنفیدڕاڵیزمی ژنان، بۆ خۆپاراستن و خۆبەڕێوەبەری ژنان، ئەوەمان بۆ خۆمان کردە ئامانجێکی سەرەکی کە کارێکی هاوبەش لەگەڵ ژنانی جیهاندا بەڕێوەببەین".

لە درێژەی ئەنجامنامەکەدا ئاماژە بە گرنگی پەروەردە کراوە و هاتووە: "کۆنگرەی حەوتەممان هەڵمەتی 'بە ژن، ژیان، ئازادی شۆڕشی ژنان بەرەو سەرکەوتن دەبەین' لەسەر بنەمای ئامادەباشی پەروەردە وەک کاریکی بنەڕەتی هەڵدەسەنگێنین".

بزوتنەوەی کۆمەڵایەتی

لە ئەنجامنامەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە تەژەکە-ئە بزوتنەوەیەکی کۆمەڵایەتیە، زیاتر بۆ ژنان ناسنامەیەکی رێکخراوەییە و ئەوەش هاتووە، " لەسەر بنەمای کارەکانی دامەزراندنمان، ئەوە خرایەڕوو کە هەموو هەرێمێک بە گوێرەی هەلومەرجی بەرچاوی خۆی رێکخستنی خۆی لە سەر بنەمای بڕیاری هاوبەشی خۆجێیی بە ئیرادەیەکی هابەش بکاتە کردار".

ئامادەباشی رێکخستنی

لە ئەنجامنامەکەدا هاتووە کە وەک تەژەکە-ئە لەسەر بناغەی پاڕادایمی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژیک، ئازادیپارێزی ژن پشتیان بە سیستمێک دەبەستن کە هۆشمەندی، رەنج، هونەر و هێزی ژنی کردووەتە بنچینە بەکۆمەڵایەتیبوونی کورد و ئەوەش دەستنیشانکراوە کە لە کۆنگرەکەدا کێشە پراتیکی و کردارییەکان بە گوێرەی ئەو راستیە هەڵسەنگێندران. لە درێژەداهاتووە، "ئامادەباشی رێکخستنی کە لە کۆنگرەکانی پێشوودا دەستمان پێکردبوو، بۆ سەردەمی نوێ وەک کارێکی هەمیشەیی هەڵسەنگێندران. بە دروشمی 'دەبێت هەموو ژنێک بەرێکخستن بکەیت، خۆی بە رێکخستن بکەیت' بۆ ئەوەی رێکخستنی ژنان لە ماڵەوە تا گەڕەک و شارەکان بەهێز بکرێن، بڕیاری بەرچاو دران".

لە ئەنجامنامەکە هێما بۆ ئەوەشکراوە کە کارەکانی بونیادنان بە رۆحی ئامادەباشی و سەفەربەرییەوە بەڕێوەببرێن.

لە کۆتایشدا ئەوەخراوتەڕوو: "کۆنگرەی حەوتەمی تەژەکە-ئە کە لە کاتێکی مێژووییدا بەسترا، بە پێداگری و پلانسازی بەرفراوانەوە بۆ بونیادنانی شۆڕشی ژن، دەستەبەرکردنی ئازادی گەلی کورد سازکراوە. بۆ سەرخستنی ئەم قۆناغەی تێکۆشانی مێژوویی کە رەوتی مێژوو بگۆڕێت، بڕیارداری و پێداگری خۆی دەربڕی. قۆناغی پێشوو جارکیتر ئەوەی نیشاندا کە تێکۆشانێکی بە ئەوین، جۆش و خرۆش، خۆشەویستی، بڕوا و پێداگرییەوە سەردەکەوێت. دەرفەت و هێزمان هەیە کە سەرکەوتنی گەورەتر تێکەڵ بە قۆناغەکە بکەین.

لە سەر ئەو بنەمایە، لەسەر بنچینەی ئایدۆلۆژیای ئازادی ژن، ئێمە بە گیان و مێشکی هاوبەش پەرە بە تێکۆشان دەدەین، بە ژن، ژیان، ئازادی بەرەو شۆڕشی ژن هەنگاو دەنێین".

هـ . ب