کەژەکە: لە دژی تاوانەکان لە دژی ژنان بەیەک دەنگ دەڵێین 'ژن، ژیان، ئازادی'

کەژەکە: سڵاو ئاراستەی هەموو هەڤاڵان و دۆستە ژنە خۆڕاگرەکانمان دەکەین و داوایان لێدەکەین کە هێزی تێکۆشانی هاوبەش زیاتر بەرەوپێش ببەن و ٢٥ی تشرینی دووەم وەک رۆژی بەگوڕکردنی تێکۆشانی هاوبەش لە دژی توندوتیژی بە بنەما بگرن.

کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەکان ژنانی کوردستان (کەژەکە) سەبارەت بە ٢٥ی تشرینی دووەم رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان بانگەوازێکی راگەیاندن و پەیامی بەهێزترکردنی تێکۆشانی هاوبەشی راگەیاند.

راگەیەندراوەکەی کۆردیناسیۆنی کەژەکە بەم جۆرەیە:

"سێ خوشکی میرابێل کە بوونە مایەی راگەیاندنی ٢٥ی تشرینی دووەم وەک رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، سەرەتا لەکەسایەتی ئەواندا تا دەگاتە رۆزا لۆکسەمبورگ، سەکینە جانسز، شیلان کۆبانێ، ئاسیا، سەجێ، پاکیزە، فاتمە، ئەڤین گۆیی، ژیان، رەیحان، یوسرا، ناگیهان، زەلال حەسەکە، گوڵستان و هێرۆکان، ئێمە تیرۆرکردنی ژنانی خۆڕاگر بە توندی شەرمەزار دەکەین و بەڵێن دەدەین کە ئێمە ئەو میراتەی تێکۆشان کە بۆ ئێمەیان جێهێشتووە بگەیەنینە ئازادی.

لە ژیانی کۆمەڵایەتیدا ژنان لە هەموو نەوەکان، لە منداڵیەوە تا گەنجی، لە پێگەیشتووەوە تا بەتەمەن، هەموو رۆژێک، هەموو ساتێک دەکوژرێن، دەستدرێژییان دەکرێتە سەر، جەستەیان بەکاردەهێندرێت، ئەشکەنجە دەکرێن، کۆیلەدەکرێن و رووبەڕووی سوکایەتی دەکرێنەوە. هەندێک جار لەبەر چاوی هەمووان و لە کۆڵانەکاندا، یان سوچ و قوژبنە تاریکەکاندا رووبەڕووی دەستدرێژی دەبنەوە و دەکوژرێن، هەندێک جار تەرمەکانیان لە کەناری رووبارەکان، لە ناو بەنداوەکان و هەندێک لە قەراغی جادەکان و جار جاریش لە ژێر ئەو خاکانەی کەس نایاندۆزێتەوە دەشاردرێنەوە. لە هەربستێکی ئەم جیهانەدا تەرمی ئەو ژنانە هەیە کە بە خاکنەسپێردراون. ئەو کۆرپانەی کە هەر لەو ساتەی چاویان بە جیهان دەپشکوێ رووبەڕووی دەستدرێژی دەبنەوە و بە شێوەی دڕندانە دەکوژرێن. ژنان و منداڵان بە شێوەیەک کە لە هیچ ئەقڵێکدا جێگەی نابێتەوە کۆیلە دەکرێن و جەستەیان داگیردەکرێت. هەموو ئەو ژن و منداڵانەی کوژراون و رووبەڕووی توندوتیژی جەستەیی و دەرونی بوونەوە، پاڵنەڕێکن بۆ ئێمە تا تۆڵەیان بکەینەوە و تێبکۆشین. لێپێچینەوە لەو کۆمەڵکوژیانە بۆ ئێمەی ژنان هەم هەلومەرجی ژیانە هەمیش پاڵنەر و هۆکاری ژیانە.

ئەو شەڕەی لە سەرتاسەری جیهان، لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە کوردستان روودەدات، گەیشتووەتە ئاستی هەرە بەرز. ئەو شەڕانەی لە چوارچێوەی شەڕی جیهانی سێهەمدا روودەدەن، چەقبەستوویی و داڕووخانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و ئاستی سیستمی پیاوسالار دەردەخات و هەر کە لاواز دەبێت، لە هەموو رووەکانەوە قڕکردن و قەیران دەسەپێنێت. لەناو شەڕی جیهانیی سێهەمدا توندوتیژی بەرامبەر ژنان رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر دەبێت. تا بزوتنەوەی ژنان لە دژی ئەو توندوتیژیە فرەلایەنەی لە هەڵکشاندایە، تێکۆشانێکی یەکگرتوو، رێکخراو و خۆپاراستن نەگرنەبەر، توندوتیژی زیاتر دەبێت. وەک گرێیەک تا دێت توندتر دەبێت و ژنان، کۆمەڵگە و سروشت زیاتر لەبەریەک هەڵدەوەشێنێتەوە و لاوازیان دەکات.

وەک بزوتنەوەکانی ژنان، لە بەرامبەر ئەو سیاسەتانەی شەڕ لە جیهاندا سیاسەتی خۆپاراستن، ئاشتی و چارەسەری بە شێوەیەکی بەهێزتر و بەکاریگەرکردنی رۆژەڤەکانیان بووەتە پێوادیستییەکی ژیانی. توندوتیژی لە دژی ژنان لە هەموو کات و کایەیەکی ژیانی رۆژانە بوونی هەیە و سەرچاوەکەشی ئەو شەڕانەیە کە دەسەڵاتداران و نەژادپەرستەکان هەڵیاندەگیرسێنن. لەو شەڕەی لە ئوکرانیا بەردەوامە، ئەو شەڕەی ساڵێکە فەلەستین لە ئارادایە، شەڕی نوێی لوبنانەوە دەستی پێکردووە و شەڕی ناوخۆیی وڵاتانی وەک یەمەن، سودان و ئەسیوپیا کاریگەری لەسەر هەزاران ژن و منداڵ داناوە. لە جوگرافیایەکی وەک ئەمریکای لاتین، ئەفغانستان، هیندستان، ئێران و هتد..، قڕکردن و جینۆسایدی چڕ بەسەر ژناندا جیبەجێ دەکرێت. هەروەها لەو وڵاتانەی کە ناوەند و چەقی مۆدێرنیتەی سەرمایەدارین و ئێمە پێیان دەڵێین جیهانی رۆژئاوا، وەک نێچیری جاڵجاڵۆکە، جینۆسایدێکی دژواری سەر ژنان دەشاردرێتەوە.

دەبێت ئێمە ئەو شەڕانە، کە تیایاندا خەڵک دەکوژرێن، رووبەڕووی دەستدرێژی، کۆچبەری، هەژاری، برسێتی و نەخۆشی دەکرێنەوە، رابگرین. توندوتیژی بەرامبەر ژنان کە لە ئەقڵیەت و سیستمی هەژمونگەرای پیاوسالارەوە سەرچاوەدەگرێت، خاوەنی تایبەتمەندی جیهانی و هەرێمایەتیە. لە هەمان کاتدا ئەو کۆمەڵکوژیانەی لە بەرامبەر ژنان دەستپێدەکات، لە دژی منداڵان و تەواوی کۆمەڵگە ئەنجام دەدرێت، بە تەواوەتی پەرەیان پێدەدرێت. کاتێک بەرەنگاری توندوتیژی دەبینەوە، دەبێت بتوانین لە هەرێمایەتیەوە تا گەردوونی هێڵێکی تێکۆشانی یەکدەست بەڕێوەببەین و بە یەکانگیری ژنان، ژینگە، منداڵان و کۆمەڵگە لە بەرامبەر ئەوە بوەستینەوە. لەو چوارچێوەدا دەبێت ئێمە لە دژی دەوڵەت، پێکهاتە مافیایی و چەتەییەکانی دەوڵەت، پیاوەتی هەژمونگەرا و هەموو جۆرە عەقڵیەت و دامەزراوەییبوونێک کە پەرەی پێداوە و تاکە سەردەستەکانی، تێکۆشانی خۆمان پەرە پێبدەین.

لەسەردەمێکداین کە توندوتیژی زۆربووە و کاردانەوە کۆمەڵایەتییەکان لە دژی توندوتیژی کەم بووەتەوە. بەهەزاران کۆمەڵکوژی و ڕوداوی دەستدرێژی هەیە کە لێپرسینەوە لە بکەرانیان ناکرێت و خەڵات دەکرێن. دوای هەر کۆمڵکوژیی و دەستدرێژییەک ٥-١٠ ڕۆژ لە ڕۆژەڤدان و دواتر لە بیردەکرێن و دوای چەند رۆژێک ڕووداوێکی هەمان شێوە ڕوودەداتەوە، هۆکاری ئەمەش بە پلەی یەکەم بۆئەودەگەڕێتەوە فێری ژنان و کۆمەڵگەمان کردووە جگە لەمە شتێکی دیکە نیە. لەم ڕووەوە زۆر گرنگە لە دژی پێشبردنەکانی شەڕی تایبەت هەڵوێستی ڕوونمان پیشان بدەین، لە دژی سیاسەتەکانی ئاساییکردنەوە، ڕەواکردن و فێرکردن، پەیامی "هەرگیز لێیەوە فێرنابین و ئەو ستەمانەش لە بیر ناکەین" بدەین، بە گوێرەی ئەمە دیاریکردنی رێگەی ڕێکخستن و تێکۆشان گرنگە.

وەستانێکی گشتی لە تێکۆشانی ژنان لە جیهاندا هەیە. هەرچەندە بەرخۆدان و ڕێکخستن بوونێکی ژنانی ناوبەناو هەیە، بەڵام وا دیارە لە توندوتیژی پێش کۆرۆنا پاشەکشەی کردبێت. سیستەمی هەژمونگەرای بەم دابەشکارییەی ڕێکخستنەوە هەوڵدەدات پەرە بە بێ ڕێکخستنی، بێ هیوای و چاوترساندن بدات. وەک هەموو تەڤگەرەکانی ژنان، پێویستە باش ئەم حەقیقەتە شیکەینەوە، میتۆدێک کە تێکۆشانمان لە دژی سیستەمی پیاوسالاری بەهێزتر دەکات، ستراتیژ و تاکتیکی تێکۆشانمان بەهێزتر بکەین. لە دژی سیستەمی ستەمی سەردەستە، دەوڵەت، نەریتی ڕەگەزپەرستی، کەس و هێرشەکان، پێیویستە پەرە بە هاوبەشیکردنی تێکۆشان، پەروەردە، ڕێکخستنبوون و خۆپاراستن بدەین کە هەموو کەسێک بە شێوەی خۆی تێیدا بەشدار ببێت. کام میللەتەی، چ ئاین، چ ڕەنگ، لە کام نەژادبیت جیاوازی نیە. دەبیت بە فەلسەفە و چاندی نەتەوەی دیموکراتیک و مۆدێرنێتەی دیموکراتیک بە تێگەشتنی جیاوازییمان دەوڵەمەندییە، لێکتر گردبیینەوە، هێز و تێکۆشان بەرفراوان بکەین لە دژی نەژادپەرستی، ئاینگەرای، ڕەگەزپەرستی و زایندپەرستی کە سەرچاوەی سەرەکی توندوتیژییە لە دژی ژنان.

وەک تەڤگەرەکانی ژنان لە چوارچێوەی پاراستی جەوهەرییدا بۆ سنوردارکردن و تێپەڕاندی پیاوسالاری دەتوانین چی بکەین و کام ڕێکخستنبوون پێشبخەین؟ لەم بابەتەدا پێویستی بە گفتوگۆی جدی هەیە. بە دڵنیاییەوە پێوەستە وەک ژنان ئەم شەڕە تایبەتەی  دووژمنی قڕکەر و پیاسالاری بشكێنین. ئەمەش لەسەر بنەمای خۆپاراستن لە ڕێکخستبوونێکی کۆنکرێتی و جدیدا دێتە ئاراوە.

ژن ژیان ئازادی لە دژی قڕکردن!

لە جیهاندا لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست  زۆر زیاتر کۆمەڵکوژی لە دژی ژنان لە ڕۆژڤەدایە و لە وڵاتانی ڕۆژئاوا کە مۆدێرنێتەی سەرمایەداری تێدا سەردەستە وەک ئەوەی پرسێکی وای لێنەبێت و ژن ئازادە، تێگەشتنێکی چەوت ئافرێندراوە. لەگەڵ بەشدارکردنی میکانیزمەکانی پیاوسالارییەدا تێگەشتنێکی چەوت کە ژنان ئازاد و یەکسانن، لەلایەن پیاوانی هەژموونخوازەوە وەک تێگەشتنێکی شێواو پەرەپێدەدرێت. زۆر گرنگە ڕوخساری ڕاستەقینەی ئەو ژنە ببینین و ئاشکرای بکەین کە چاوپۆشی لێ کراوە و بووەتە شاژنی کاڵا و هەژموونی پیاوانەی مۆدێرنیتە سەرمایەداری ڕۆژئاوایی.

ئەوەندەی مرۆڤ لە ڕووخساری ڕەقی توندوتیژی تێبگات، پێویستە لە ڕووخساری ماسکی نەرمی ئەو تێبگات کە پێی دەوترێت 'هێزی نەرم'. ئەو نەشتەرگەرییانەی کە لەسەر جەستەی مێینە لەژێر ناوی مۆدە و جوانی و جوانکاریدا ئەنجام دەدرێن، هەموو بەشێکی جەستەی مێینە دەکرێتە کاڵا و پێشکەشی بازاڕ دەکرێت، ئازادی لە سێکس و جەستەدا سنووردار و تەسک دەکرێتەوە، ڕوانگەی ژن سەبارەت بە جەستەی ئەو دابەشبوونە و لەگەڵ ئەم دابەشبوونەی هۆشیاریدا لە ژناندا پاڵنەر بووە و دیسانەوە ژنان زیاتر بەشدارن لە حزبە ڕاستڕەوەکان و شەڕەکانی ستاتیستی و فاشیزم بە ناوی 'ئیرادە' لەلایەن پیاوانەوە و ئەمەش لایەنێکی دیکەیە توندوتیژی لە چوارچێوەی هێزی نەرمدا. دیسانەوە ئەو ژنانەی بەهۆی شەڕ و هەژاری لە وڵاتەکانیاندا کۆچیان کردووە بۆ ڕۆژائاوا، بەجێدەهێڵرێن بۆ ئەوەی دووچاری هەراسانکردن، ئازاردان و لەشفرۆشی ببنەوە. یەکێک لە کێشە جددیەکانی سەردەمی ئێمە ئەوەیە کە ژنانی کۆچبەر تووشی دەبن.

یەکێتی ئەوروپا و هەندێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی چەمکی دەستدرێژی نەرم دەکەنەوە و دیخەنە ئاستی چەمکی 'دەستدرێژی سێکسی' و بەم شێوەیە توندوتیژی پیاوان پەردەپۆش و ون دەکەن. تەنانەت لە یاسای یەکێتی ئەوروپاشدا هیچ ڕێککەوتنێک نییە لەسەر چەمکی دەستدرێژی سێکسی، کێشە هەیە لە دیاریکردنی یاسایەکی هاوبەشدا لە دژی. زۆرجار دەستدرێژی وەک تاوان دانانرێت.

لە لایەکی دیکەوە لە جیهاندا لەگەڵ بەهێزبوونی ڕێبازە فاشیستی و ئایینییە ڕاستڕەوەکان، سەپاندنی 'بنەماڵەی پیرۆز' ڕوو لە زیادبوون دەکات، لە مافی لەباربردنی منداڵەوە بۆ ئەو مافانەی کە لە زۆر بابەتدا بەدەستیان هێناوە، ژنان مەحکومی بنەماڵە و منداڵ دەکرێن  و وشەی 'دایکی بەختەوەر' دەسەپێندرێت. هێزە ئیسلامییە دەسەڵاتدارەکان بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە پشت بە وشەی 'فیترەت' دەبەستن و پاساو بۆ هەموو جۆرە خراپ بەکارهێنانێک دەهێننەوە، ئیرادە و توندوتیژی بە پێی بنەمای ئایدۆلۆژیاکانیان دەشکێنن. هەرچەندە سەردەمی ئێمە وەک دونیایەکی ئازادی و دواکەوتوویی پێشکەش دەکرێت، هەرچەندە بە پێچەوانەوە دەردەکەون، بەڵام مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و مۆدێرنیتەی نەریتی لە بنەڕەتدا بریتین لە شکاندنی ئیرادەی ژن و بە کۆیلەکردنی ژن. هەر لەبەر ئەم هۆکارە دەبێ لە تایبەتمەندییە جیهانی و لۆکاڵییەکانی سیاسەتە هەژموونگەرییەکانی پیاو تێبگەین و شیبکەینەوە، کە چۆن دەبنە دوژمنێکی هاوبەش لە دژی ژنان و بەم ئامانجەوە تێکۆشانمان بەرز بکەینەوە.

لە ئەوروپا، ئەمریکا، وڵاتانی ئەمریکای لاتین، هیندستان، بەلوچستان، ئەفغانستان، ئێران، ئەفریقا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە زۆر شوێنی جیهان ژنان لە دژی کوشتنی ژنان چالاکی ئەنجام دەدەن و لەبەرخۆداندان. وەک کەژەکە سڵاو لە هەموو هەڤاڵانی ژنانی بەرخۆدێرمان دەکەین و دوایان لێدەکەین کە هێزی تێکۆشانی هاوبەشییان بەرەوپێشبەرن و ٢٥ی تشرینی دووەم وەک ڕۆژی بەرفراوانکردنی تێکۆشانی هاوبەش لە دژی توندوتیژی وەربگرن.

هەر ژنێک دەکوژرێت بانگەوازییە بۆ شۆڕشی ژنان!

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گۆرەپانی گەرمی شەڕە، کە تێیدا کۆمەڵکوژی دژ بە ژنان لەبەرچاومان تابێت زۆرتر دەبێ. ڕژێمی لە سێدارەدانی دەوڵەتی ئێران، دەسەڵاتداری چەتەکان لە ئەفغانستان، بەش و پێکهاتەکانی دەوڵەت-نەتەوە و  چەتەکانی یەمەن، سودان، باکووری ئەفریقا و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دژی ژنان لە نێو هێرشکی دژواردان. دەوڵەت و دامەزراوە زایەندپەرستەکان، نەریت و ئایدۆلۆژیا زایەندپەرستەکان لە لەسێدارەدان تا بەردبارانکردن، خەتەنەکردنی ژنان، داپۆشینی زۆرەملێ و هاوسەرگیری منداڵ، هەموو جۆرە بێ ئیرادەکردن، یاسا و سیاسەتەکانی کوشتن بە مافی خۆیان دەزانن. بۆیە چالاکی و بەرخۆدان لە دژی ئەم هێرشانە زۆر گرنگە.

لەگەڵ ئەمەشدا بەرپرسیارێتی سەرەکی ئێمە دروستکردنی ئەجێندایەک لە دژی لەسێدارەدانی ژنان لە چالاکیی و ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکانی ٢٥ی تشرینی دووەم، شەرمەزارکردنی ئێران و وڵاتانی دیکە کە ئەو هێرشانە دژە مرۆڤایەتییە ئەنجام دەدەن. سەدان ژن هەن کە لە ئێران زیندانیکراون و لە ئێستادا چاوەڕێی لەسێدارەدانن. پێویستە وەک هەڤاڵانیان بە تێکۆشانمان لەدەرەوەدا خاوەندارییان لێبکەین و ئەمە پێوانەی بنەڕەتی ئێمەی ژنانە. پێویستە لەسەر ڕێگای سەرهەڵدانی شلێر ڕەسوڵیان و ژینا ئەمینیەکان هەنگاو هەڵگرین. تێکۆشانی ژن ژیان ئازادی گەورە بکەین و یادکردنەوەی ئەوانە و هەزاران ژنی هاوشێوەییان زیندوو ڕابگرین.

لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و شەڕەکانی ئەم دواییەی لوبنان و لێکەوتەکانیدا هەزاران ژن و منداڵ کوژران. ژنان و منداڵانی فەلەستینی و لوبنانی دووچاری جدیترین هەڕەشەکانی شەڕی هەژمونخوازی و قڕکردن بوونەتەوە. جگە لە کۆمەڵکوژی، ڕووبەڕووی کێشەی جددی وەک برسێتی، هەژاری، نەخۆشی، دەستدرێژی و کۆچکردن دەبنەوە. زۆر گرنگە دژی دەرئەنجامەکانی جەنگی جیهانی سێهەم بجەنگین. هەروەها پێویستە بتوانین هاودەنگی و تێکۆشانی هاوبەشی ژنان لەم بوارەدا بەرەوپێش ببەین.

 لە دژی داگیرکاری، خیانەت و توندوتیژی پیاو؛ ژن، ژیان و ئازادی!

 ساڵی ٢٠٢٤ بۆ کوردستان ساڵێک بوو پڕ لە هێرش، کۆمەڵکوژی و بەتابیەت کۆمەڵکوژی ژنان. حکومەتی فاشیستی ئاکەپە- مەهەپە ئەمساڵ بە چڕی بەردەوام بوو لە هێرشە کۆمەڵکوژییەکانی هەر لە شاخەکانەوە تا شارەکان، لە گەریلاوە هەتا هاوڵاتیانی مەدەنی و لە ژنانەوە هەتا منداڵان و لە هەموو شوێنێکی کوردستاندا شەڕ وکۆمەڵکوژی ئەنجامدا. لەم دواییانەدا، تاوانێکی دیکەی بە تاوانەکانی شەڕی زیادکردووە، ئەویش بە ئامانج گرتنی خەڵکی مەدەنی، ژنان، منداڵان و ڕێکخراوە خزمەتگوزارییەکانی ڕۆژئاوا و شەنگال. دەوڵەتی فاشیستی تورکیا لە عەفرینەوە تا شەنگال و لە باشوورەوە تا باکوور و ڕۆژئاوا و مەخمور لە هەموو بەشەکانی کوردستان بەرامبەر گەلی کورد تاوانی ئەنجام داوە. حکوومەتی ئاکەپە- مەهەپە تاوانی شەڕ، جینۆساید و کۆمەڵکوژی ژنان، منداڵان و سروشت ئەنجام دەدات و بە ساڵانە ئەم سیاسەتە دوژمن کارانەیە بەسەر گەلی کورددا بە بێ جیاوازی دەسەپێنێت. بەبۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم دەبێت ئەوەمان لەبیر بێت کە ژن و منداڵ لە کوردستان کۆمەڵکوژکراون، ئەشکەنجە و ڕووبەڕووی دەستدرێژی بوونەوە، دەبێت بە هاوارکردنی ناوی هەریەکەیان تێکۆشانێک دەست پێبکات. هەروەها دەبێت ببینە دەنگی ژنانی ئێزدی کە تا ئێستاش لە دەستی داعشدان و ئەو ژنانەی لە عەفرین و سەرێکانیەوە لە ماڵ و حاڵی خۆیان دەربەدەر کران.

لەکوردستاندا ئەم تاوانانە بەبێ یاسا و ڕێسا ئەنجام دەدەن و عەقڵییەتی دەوڵەت، سەرباز، پۆلیس و بەکرێگیراوانی گوند، پلەداری سەربازی، سیخوڕ و چەتەکانیان ڕۆژانە تاوانانەکان ئەنجام دەدەن و هەروەها ڕۆژانە لە جوگرافیای تورکیا دژی ژنان و منداڵان کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدەن. دەرئەنجامەکانی ئەم شەڕە گڵاوە کۆمەڵکوژییەیە. لە تورکیا ژنان و منداڵان ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی، ڕەگەزپەرستی، شۆڤێنیزم و ڕەگەزپەرەستی دەبنەوە. قەیرانی دەروونی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری لە ڕەگەزپەرەستیدا چەقیوە. توندوتیژی بە تایبەتی دژی پیاوان و ژنان و هەموو کەسێک دەکرێت. ڕەنگدانەوەی جەنگ لەسەر ژیانی ڕۆژانەی مرۆڤەکان لە گەشەسەندندایە، بەمشێوەیە کۆمەڵگا ڕووبەڕووی توندوتیژیی بووەتەوە. زۆر گرنگە کە بزووتنەوەی ژنانی کوردستان و تورکیا لە دژی سەرچاوەی توندوتیژییەکان پێکەوە تێکۆشان پەرە پێبدەن و پێکەوە تێکۆشانی یەکگرتووانەی ژنان و تێکۆشانی چارەسەری بەرفراوانتر بکەن.

ئەو ژنانەی لە زیندانەکاندان، بە توندترین شێوە ڕووبەڕووی ئەشکەنجەی دەوڵەتی پیاوسالار دەبنەوە. ژنان لە زیندانەکانی تورکیا و باکووری کوردستان و ئێران زیندانی دەکرێن، لە زیندانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان ژنان بەرخۆدان دەکەن، هەنگاو بە هەنگاو ڕووبەڕووی هێرشە جنسیەتیەکانی دەوڵەتی پیاوسالار دەبنەوە. بۆیە دەبێت لە ٢٥ی تشرینی دووەمدا هەموو هەڤاڵانی ژن لە زیندانەکاندا، خاوەنداری لە بەرخۆدان بکەن و دەنگی خۆیان بگەیەنە مەیدانی چالاکیەکان. بەتایبەتی بەرخۆدانی بەکەرامەتی دایکانمان کە سەرەڕای نەخۆشی و تەمەنداریان لە زیندانەکاندا ڕاگیراون و لەهەمان کاتدا بەرەنگاری دەوڵەتی فاشیستی تورک دەبنەوە، ناو، ژیان و چالاکییەکانیان وەک مەشخەڵێک ڕێگامان ڕوون دەکاتەوە. دیسان دایکی شەهیدان، دایکانی شەممە، کەسوکاری بێسەروشوێن کراوان و ئەوانە تەرمی ڕۆڵەکانیان نەدراوەتەو و ئێسکەکانیان لە پاکەتدا دەنێرنەوە، بەردی بناغەی تێکۆشانی ئێمەی ژنانن. ئێمە وەک کەژەکە سڵاو لە بەرخۆدانی بەکەرامەتی ئەو دایکە قارەمانانە سڵاو دەکەین و جارێکی دیکە بەڵێن دووبارە دەکەینەوە کە لە ٢٥ی تشرینی دووەم کەلتووری بەرخۆدانێک کە لێیانمان وەرگرتووە زیاتر و بەرفراوانتر بەڕێوەی دەبەین.کچانی منداڵ بە گشتی ڕووبەڕووی توندوتیژییەکی زۆر دەبنەوە. منداڵان لاوازترن. کاتێک باسی خۆپارێزی دەکرێت دەبێت بزانین کە ئەرکی سەرەکی پاراستنی منداڵانە. ئەو ڕاستیانەی کە لە کەسایەتی نارین دەرکەوت کارەساتی زیاتری ئاشکرا کرد. منداڵان یان بە شێوەیەکی فیزیکی دەکوژرێن یان ئیرادەیان بەتەواوی دەشکێندرێت. ڕێگریکردن لەمە کارەساتە ئەرکی سەرەکی بزووتنەوەکانی ژنانە. بەو بۆنەوە لە ٢٥ی تشرینی دووەم، لە دەستدرێژی بۆ سەر منداڵان تا کوشتنیان، چەوساندنەوە و بەکارهێنانیان بە شێوازی جۆراوجۆر، دەبێت هەموو لایەنەکانی لەبەرچاو بگیرێت و پرسی چۆنیەتی پاراستنی منداڵانمان بە وردی هەڵبسەنگێنرێت. منداڵان هەموو منداڵی ئێمەن! دەبێت خاوەنداری لە منداڵمان بکەین بەر لەوەی بکوژرێن.

یەژا ستار وەک مۆدێلی پاراستنی ژنان لە سەردەمی ئێمەدا تێکۆشان دەکات!

 ٣٢ ساڵ بەسەر سوپا بوونی ژناندا لە کوردستان تێپەڕی. یەژا ستار پێشەنگایەتی سوپای ژنان دەکات، لەو پێناوەدا تێکۆشانێکی زۆر بەهێزی بە خۆپاراستنن لە دژی دەسەڵاتی پیاوسالار، دەوڵەتی پیاوسالار و کولتوری ڕەگەزپەرەستی بەڕێوە دەبات. تاکتیک، هێزی دەروونی، شارەزایی و ڕۆحی فیدایی پێکەوە یەکگرتوون. ڕاستی ژنە گەریلایەک کە دژی سوپای تورکیا کە لەلایەن ناتۆەو پشتیوانی دەکرێت شەڕ دەکات، هەموو چەکێکی قەدەغەکراو لە چەکی کیمیاییەوە هەتا چەکی ئەتۆمی تاکتیکی بەرامبەری بەکار دەهێنرێت، بەرخۆدان و تێکۆشان دەکات. لەو تێکۆشانەدا بە هەزاران ژنی شۆڕشگێڕ شەهید بوون و قوربانییەکی زۆر بەنرخیانداوە. ئێمە هەڤاڵان بەروار دێرسیم، بێریتان نورحەق، ئاخین مووش، د. سارا، ئاسیا عەلی و هەموو هەڤاڵانی ژن کە لە خەباتی دژ بە توندوتیژیی پیاوان شەهید بوون و لە کەسایەتی ڕۆژگەر هێلیندا بە رێز و حورمەتەوە هەموو هەڤاڵانی پیاو بە بیر دەهێنینەوە. هەروەها هەموو هەڤاڵانی ژن و پیاو کە لەم تێکۆشانەدا گیانیان لەدەستداوە و خوڵقێنەرانی کولتووری دیموکراسی و پێکەوە ژیانی ئازاد بەڕێزدارییەوە بە بیر دێنینەوە. بە بۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەمەوە بەڵێن دەدەی ببینە شایەنی یادەوەرییەکانیان بگەینە ئامانجەکانمان.

یەژا ستار لەم تێکۆشانەدا ڕۆڵی پێشەنگی بینیوە، یەپەژە لە ڕۆژئاوا، یەژەشە لە شەنگال و هەپەژە لە ڕۆژهەڵات ئەم تێکۆشانەیان بە نمونە وەرگرتووە و لەو بارەوە تێکۆشانی خۆپاراستن و بەرخۆدانی ژنانیان بەهێزتر و فراوانتر کردووە. هاوکات ئەم تێکۆشانە هەم لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەم بۆ ژنانی جیهان وەک نموونەیەک پێشوازی لێدەکرێت. زانیاری زیاتر و تێگەیشتنی زیاتر لەم نموونەیە لە بواری بنەڕەتیەوە گرنگە.

ئەوەی ژن، کچ و ژنانی گەنج و دایکانمان لە کۆمەڵکوژی و توندوتیژی دەسەڵاتداری پیاوسالار ڕزگار دەکات، خۆپاراستن و بەڕێکخستن کردنی تێکۆشانە. ئازادیی بە تەنیا و بەبێ تێکۆشان و بەرخۆدان ناگاتە ئەنجام. ئەگەر ئێمە وەک ژن خۆمان بەڕێکخستن بکەین و بۆ پاراستنی سروشت تێۆشان بکەین، دەتوانین بژین و ببینە هێز و سەرچاوەی ژیان، لە هەمان کاتدا بەسەر دەسەڵاتی توندوتیژی پیاوسالاردا سەربکەوین. بۆیە دەبێت تێکۆشانمان ڕێکخستن و خۆپارستن بخوڵقێنێ و ببێتە سەرچاوەی ژیان. بۆیە پێویستە هەموو بوارەکانی ژیان بکەینە مەیدانی تێکۆشان و لە هەموو شوێنێک ناوەندەکانی پەروەردەی ژنان دروست بکەین و ڕاستییەکان ڕابگەیەنین و لێپرسینەوە لە دەسەڵاتداری پیاو بکەین.

بەم بۆنەوە؛

ئێمە وەک کەژەکە داوا لە هەموو بزووتنەوەکانی ژنانی جیهان دەکەین، بەتایبەت ژنانی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ٢٥ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ وەک هەڵمەتێکی ١٥ڕۆژە بەڕێکخستن و بەردەوام دەبێت. وەرن با لە ١٠ی تشرینی دووەم تا٢٥ی مانگ بکەینە ڕۆژانی هەڵسەنگاندن و ئاشکراکردنی توندوتیژی دەسەڵاتداری پیاو بەرامبەر بە ژنان، لە هەمان کاتدا بەرامبەر ئەم توندوتیژییە پەرە بە هۆشیاری خۆپاراستن و ڕێکخستن بدەین. بانگەوازی لە هەموو ژنان دەکەین هێزی خۆیان بەڕێکخستن بکەن و بە دروشمی "بە ژن، ژیان، ئازادی خۆمان دەپارێزین" هێزی خۆمان گەورە بکەین. لە واقیعی ئەمڕۆدا کە لە ڕووی جەستەیی و دەروونییەوە کۆمەڵکوژی زیادی کردووە، با بە "ژن، ژیان، ئازادی" کە ڕێبەر ئاپۆ وەک فۆرمولەیەکی ئەفسوناوی باسی دەکات، خۆمان و ژیانی خۆمان بپارێزین! بەو بۆنەوە با هەموو بوارەکانی ژیان بکەینە بواری چالاکی و هۆشیاری، دەست بدەنە دەستی یەکتر دەنگمان لە پێناو ئازادیماندا بەرز بکەینەوە. لە کۆتاییدا دەسەڵاتداری پیاوسالار هەڵوەشێنینەوە و ژیانێکی ئازاد بنیات بنێین."