کەژەکە پەیامێکی بۆ کۆچی دوایی دامەزرێنەرێکی دایکانی دی پلازا دی مایۆ بڵاوکردەوە
کەژەکە پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی یەکێک لە دامەزرێنەرانی دایکانی پلازا دی مایۆی ئەرژەنتین میرتا ئاکونا دی باراڤال بڵاوکردەوە.
کەژەکە پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی یەکێک لە دامەزرێنەرانی دایکانی پلازا دی مایۆی ئەرژەنتین میرتا ئاکونا دی باراڤال بڵاوکردەوە.
دوێنێ یەک لە دایکانی ئاشتیی ئەرژەنتین میرتا ئاکونا دی باراڤال لە تەمەنی ٩٩ ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد. بۆ کۆچی دوایی ئەو ئەندامەی دامەزرێنەری بزوتنەوەی دایکانی پلازا دی مایۆ، کەجەکە پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامەکەی کۆردیناسیۆنی کەژەکە بۆ ژیانئاوایی میرتا ئاکونو دی باراڤال بەم جۆرەیە:
"بۆ ژنانی تێکۆشەری ئەرژەنتین و دایلانی پلازا دی مایۆ!
دوێنێ بە خەمێکی قووڵەوە زانیمان میرتا ئاکونا دی باراڤال یەک لە دامەزرێنەرانی دایکانی پلازا دی مایۆ کۆچی دوایی کردووە. وەک بزوتنەوەی ژنانی کورد کەژەکە لە کەسایەتی خۆڕاگرانەی میراتا ئاکونا دی باراڤالدا، سەرەخۆشی لەسەرجەم ژنانی تێکۆشەری ئەرژەنتین و دایکانی پلازا دی مایۆ دەکەین. هاوبەش ئەم ئەم و ئازارەتانین. هاوڕێی بەنرخمان و یەک لە دامەزرێنەرانی پلازا دی مایۆ، لە ساڵانی ١٩٧٧ەوە تا ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ تەمەنێکی لێواولێو لە تێکۆشانی بەڕێ کرد. تا کاتی ماڵئاواییکردنی لە ژیان بووە دەنگی سەرجەم ئەو دایک و دایەگەورانەی بەهۆی ستەم و فاشیزمەوە منداڵ و نەوەکانیان بێسەروشوێن بوون.
لە راستیدا لە سەردەمی کودەتادا لە ئەرژەنتین ژنان یەکەمین چالاکیی رێکخراویان لە دژی پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ بە رێگەی پلازا دی مایۆوە ئەنجامدا. ئەو دایکانەی کە منداڵ و نەوەکانیان بە زۆرەملێ بێسەروشوێنکران و بۆ زانینی چارەنوسی رۆڵەکانیان، رووبەڕووی ناحەقی گەورەبوونەوە. ئەو بەرخودان و ئیرادەیە ئیلهامبەخشی تێکۆشانی گەلانیش بووە، بەڕێز میرتا ئاکونا دی باراڤال درێژەی بە دۆستایەتی خۆی لەگەڵ گەلی کوردستان و بە تایبەتی دایکانی شەممە دا. بەداخەوە سەرباری هەموو رەنج، بەرخودان، تێکۆشان، هەوڵدان، تامەزرۆیی و پەرۆشییەوە نەیتوانی خۆی بە نەوەکانی بگەیەنێت.
سەرەڕای ئەو هەموو ستەمە گەورەیە، هەرگیز پاشەکشێی لە تێکۆشانی شکۆمەندانە نەکرد. بە بیر، باوەڕ، ئازایەتی و تامەزرۆییەوە، بووە هێمای تێکۆشان. ئەوان بە بوێری و دڵسۆزی خۆیان لە شوێنی خۆیان میراتێکی بەرخودانیان ئافراند. لە دژی زۆردەستان، دیکتاتۆرەکان و فاشیستەکان بۆ یەک رۆژیش لە خەونی ئازادی، دادپەروەری و ناحەقی دوورنەکەوتنەوە. ئێمە لەمرۆدا وەک بزوتنەوەی ژنانی کورد رێبواری رێگە و تێکۆشانی حەقیقەتی دایکانی وەک میرتا ئاکنا دی باراڤالین. ئێمە لە هەر ساتێکی تێکۆشانماندا خەونەکانمان بۆ ژیانێکی دادپەروەرانە و ئازاد گەورە دەکەین.
بەڵێ بەرگریکاری دادپەروەری و ئازادی، دۆستی بەنرمان هەرگیز تۆ لەیاد ناکەین. ئێوە سەلماندتان کە گەورەبوون و گەورەترین پیرۆزبوون تێکۆشانە بۆ دادپەروەری. بێ خەمبە دایکی تێکۆشەر، خەون و ئاواتەکانی تۆش هەڵدەگرین. لە تێکۆشانماندا ئێوە بە زیندوویی رادەگرین. ئاڵای بەرخودانتان بە دەستی ئێمەوەیە.
ئێمە بە شەکاندنەوەی سەرپۆشی سپیمان، بە دڵنیاییەوە دۆزی دادپەروەری سەردەخەین."