لە عامودا برۆشوری ٨ی ئادار دابەشکرا
بە پێشەنگایەتی کۆنگرەی ستار لە عامودا برۆشور دابەشکران و بۆ چالاکیەکانی ٨ی ئادار بانگەوازی بەشداریکردن کرا.
بە پێشەنگایەتی کۆنگرەی ستار لە عامودا برۆشور دابەشکران و بۆ چالاکیەکانی ٨ی ئادار بانگەوازی بەشداریکردن کرا.
لە شاری عامودای باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە بۆنەی ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانی ژنانەوە، برۆشور دابەشکرا. برۆشورەکان بە ناونیشانی "بە ئیرادەی ژنی ئازاد، سیاسەتی قڕکردن و داگیرکاری و گۆشەگیری دەشکێنین" لە ناو بازاڕدا لە لایەن ژنانی گەنجەوە دابەشکرا.
لە برۆشورەکاندا بانگەواز لە ژنان کرا، بەشداری چالاکی ٨ی ئادار لە شارەکە بکەن. هەروەها بانگەواز کرا بۆ بەشداریکردن لە سیمیناری "توندتیژی بەرامبەر ژنان".