بە دیمەن

لە بەرلین ژنان دژی گۆشەگیری چالاکییان ئەنجامدا

ژنانی گەنجی ئەنتەرناسیۆنالیست، لە شەقامەکانی ئەڵمانیا نمایشێکی سەمایان پێشکەش کرد کە لە فیلمی مۆسیقی "داستانی پەکەکە" ئیلهامی وەرگرتووە.

بەبۆنەی ساڵیادی هەڵمەتی نێونەتەوەیی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لەنێوان ١ تا ١٠ ی تشرینی یەکەم لە سەرانسەری جیهان ڕۆژەکانی چالاکی ئەنجام دەدرێن.

لەم چوارچێوەیەدا، لە بەرلین گرووپێکی ژنی گەنجی ئەنتەرناسیۆنالیست نمایشێکی سەمایان پێشکەش کرد کە لە فیلمی مۆسیقی "داستانی پەکەکە" ئیلهامی وەرگرتووە.

ژنانی گەنج بۆ تیشک خستنەسەر گۆشەگیری ٢٥ ساڵەی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، سەمایان کرد.

ژنان داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد، باسی فشاری سیستەمی باوکسالارییان کرد و تیشکیان خستەسەر تێکۆشانی بزووتنەوەی ژنانی کورد.

ژنان ڕایانگەیاند سیاسەتی ئاسیمیلاسیۆنی دەوڵەتی تورک دژی باکووری کوردستان پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێ، بەتایبەت دژی جلوبەرگ و گۆرانی کوردی هێرشێکی دژوار لەژێر ناوی "گومانی تیرۆر" ئەنجام دەدرێت. هەروەها ئاماژەیان کرد بە دەستبەسەراکردن و هەڵکوتانەسەر دژی ناوەندەکانی زمانی کوردی.

یەک لە چالاکوانەکان گوتی: "هێرشەکان بە توندی شەرمەزار دەکەین، بەم چالاکییە هونەرییە، یەکگرتنمان لەگەڵ گەلی کورد و کەلتووری کوردی نیشان دەدەین!".