لە مونیخ ٨ی ئادار بە گەرمی پیرۆز کرا

لە شاری مونیخی ئەڵمانیا ٨ی ئادار رۆژی جیهانیی ژنانی زەحمەتکێش بە گەرمی پیرۆز کرا.

چالاکیی پیرۆزکردنی ٨ی ئادار رۆژی جیهانیی ژنانی زەحمەتکێش لەلایەن ئەنجوومەنی ژنانی سارا و چەند دەستە و رێکخراوی ژنانی فمینیست و ئینتەرناسیۆنالیستەوە رێکخرابوو.

لە راگەیاندراوەکان، کە لە چالاکییەکەدا خوێندرانەوە، داوای بەهێزکردنی تێکۆشان کرا.

ژنانی کورد وێنەکانی ئێڤانا هۆفمان و ئاڵای یەپەژەیان بەرزکردبووە و دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"یان دەوتەوە.

ژ.ت