لە ناو شەش مانگدا لە عێراقدا ٣٢٧ ژن دووچاری دەسترێژی سێکسی بوونەتەوە
بەپێی ئامارێکی فەرمی، لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ دا ٣٢٧ ژنی عێراقیی ڕووبەڕووی دەستدرێژیی سێکسی بوونەتەوە.
بەپێی ئامارێکی فەرمی، لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ دا ٣٢٧ ژنی عێراقیی ڕووبەڕووی دەستدرێژیی سێکسی بوونەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتێکی بەشی ڕووداوە سێکسییەکان لە بەشی پزیشکی دادیی نەخۆشخانەی پارێزگاکانی عێراق، دەرکەوتووە؛ تەنها لە ماوەی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ (٤٢١) کەس بونەتە قوربانی دەستدرێژی و توندوتیژیی سێکسی. لەو ژمارەیەش ٣٢٧یان ژنە و ٩٤یان پیاوە.
هەر سەبارەت بە توندووتیژییەکانی دژ بە ژنان لە ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی لێبوەردن نێونەتەوییدا ئاماژە بە ئامارێکی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی فیدراڵی دراوە، کە تێیدا دەڵێت: لە کۆی نزیکەی ١٤ هەزار سکاڵا، کە لە ماوەی چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لە سەرتاسەری عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە تۆمارکراون و زۆرینەیان لە لایەن ژنانەوە تۆمارکراون. ئاماژەی بەوەشداوە تەنها تۆمەتبارانی نزیکەی ١٠٠ دۆسییە سزادراون، لەبەرامبەر دا نزیکەی سێ هەزار کەس کە تۆمەتباربون بە کەفالەت ئازادکراون، هەروەک نزیکەی (چوار هەزار و ٥٠٠ دۆسییە)ـیان بە سوڵحی عەشایەری چارەسەرکراون.