لە ڕەقە ڕێپێوانی ٨ ی ئادار بەڕێوەچوو
ژنانی ڕەقە بەبۆنەی ٨ ی ئادار ڕۆژی جیهانیی ژنانی کرێکارەوە بە درووشمی "بە فەلسەفەی ژن ژیان ئازادی بەرەو سوریایەکی دیموکراتیک" ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا.
ژنانی ڕەقە بەبۆنەی ٨ ی ئادار ڕۆژی جیهانیی ژنانی کرێکارەوە بە درووشمی "بە فەلسەفەی ژن ژیان ئازادی بەرەو سوریایەکی دیموکراتیک" ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا.
ئەنجوومەنی کۆمەڵەی ژنانی زنوبیای ڕەقە لە چوارچێوەی زنجیرەچالاکییەک بەبۆنەی بەبۆنەی ٨ ی ئادار ڕۆژی جیهانیی ژنانی کرێکارەوە ڕێپێوانێکی جەماوەری لە ڕەقە ئەنجامدا.
ڕێپێوانەکە لەبەردەم نەخۆشخانەی سەربازیی لە ناوەندی شارەکە دەستی پێ کرد. بەشداربووان وێنەی ڕێبەر ئاپۆ و ئاڵای قەسەدەیان هەڵگرت و درووشمی "بژی ئیرادەی ژنی ئازاد"یان بەرزکردەوە.
لە گۆڕەپانی ژن لە ناوەندی شاری ڕەقە ڕێپێوانەکە گۆڕا بۆ گردبوونەوەی جەماوەری. پاش خولەکێک ڕێزگرتن وتەبێژی کۆمەڵەی ژنانی زنوبیا خود ئەل عیسا بەبۆنەی ٨ ی ئادارەوە سڵاوی لە ژنانی کرێکاری جیهان و هەموو ژنانی تێکۆشەر کرد.
هەروەها گوتی: "ئەمڕۆ تەنها جەژنێک نییە، یادی تێکۆشانی دووردرێژە دژی ئەو زیهنەیەتەی خوازیاری شکاندنی ئیرادە و ئازادیی ژنانە، ئەو زیهنیەتەی کە ژنان لە بەشداریکردنی کاریگەر لە بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی ئاشتییانە و دادپەروەر و یەکسان دووردەخاتەوە".
خود ئەل عیسا بەڵێنی دا بە درێژەدان بە ڕێگەی ژنانی تێکۆشەر تا بەدیهاتنی هەموو مافەکانی ژنان.
گردبوونەوەکە بە سروودی شۆڕشگێڕی و هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.