لە رۆما کۆنفڕانسی 'ئازادی ژنان و عەبدوڵا ئۆجالان' سازدەکرێت
لە رۆمای پایتەختی ئیتالیا کۆنفڕانسی 'ئازادی ژنان و عەبدوڵا ئۆجالان' ساز دەکرێت.
لە رۆمای پایتەختی ئیتالیا کۆنفڕانسی 'ئازادی ژنان و عەبدوڵا ئۆجالان' ساز دەکرێت.
بڕیارە ١٠ی شوبات لە رۆما بە ناونیشانی 'فەلسەفەی وەرچەرخانی ژیان؛ ژن، ژیان، ئازادی' کۆنفڕانسێک سازبکرێت. کۆنفڕانسەکە لەلایەن تەژەکە-ئەوە سازدەکرێت و تیایدا کاریگەری و رۆڵی تیۆریک و کرداری رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەسەر بزوتنەوەی ژنانی کورد هەڵدەسەنگێندرێت و راوەستەی لەسەر دەکرێت.
جگە لە تەژەکە-ئە هەریەک لە رەتە ژن، ژنۆلۆژی ئیتالیا و کۆلێکتیڤی خوێندکارانی زانکۆی رۆما ماریەلیش لە ئامادەکارییەکانی بەڕێوەبردنی کۆنفڕانسەکەدا بەشدارن. هەروەها ئەندامانی بزوتنەوەی هیچ کەس کەمتر نییە لە کۆلێژی گیەریسپرودێنزای زانکۆی رۆما تری سازدەکرێت. لە کۆنفڕانسەکەدا ژنە چالاکوانانی کورد، ئەکادیمیسیان، رۆژنامەوان، مافناس و فێمینیستەکان بەشدار دەبن، هەواڵی بەستنی کۆنفڕانسەکە لە میدیای ئیتالی بەتایبەتی ئیل مانیفیست و ریباپلیکا گرنگی زۆری پێدراوە.
کۆنفڕانسەکە لە سێ پانێڵ پێکدێت. یەک لەو پانێڵانە بە ناونیشانی "شرۆڤەکردنی پیاوسالاری کە خانەی بنجینەیی شارستانیەتی دەووڵەتە" بەڕێوەدەچێت. لەو پانێڵەدا لە زانکۆی کالابیریا لارا کۆرادی، لە زانکۆی رۆما تری فێدریکا گیاردینی و گیا پیسکاردی و دلێر دیریک بەشدار دەبن.
لە دانیشتنی دیکەدا بە ناونیشانی 'هۆکارەکانی تێکۆشان لە دژی گۆشەگیری و شرۆڤەی سیاسەتی ستەمکاران' رۆژنامەوان ماریا کۆفارۆ، پارێزەر میشێلا ئاریکاڵ، لە پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە رازیە ئۆزتورک ئەندامی کۆمیتەی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و رێتە ژن لارا کواگیلیولۆ بەشدار دەبن.
لە دانیشتنێکدا بە ناونیشانی 'رێپێوان بەرەو شۆڕشی ژنەوە' زیاتر ژنانی کورد قسەدەکەن. لەو پانێلەدا رێباز، شرۆڤە و هەڵوێستەکانی رێبەری گەلی کورد لە بوار و کایە جیاجیاکانی ژیان (سیاسەت، خۆپاراستن، زانابوونی جەوهەری، گۆڕینی بنەماڵە و هتد..) دەخرێنە بەرباس و ئەوەی کە چۆن کاریگەری دەکات و سودەکانی ئەو هەوڵانە لە گۆڕینی کۆمەڵگەی کورد، تاک و بنەماڵە کامانەن، هەڵوەستەیان لەسەر دەکرێت و دەخرێنە بەرباس.
یەک لە ئەندامانی ئەکادیمیای تەژەکە-ئە زیلان دیار سەرنجی بۆ سەر رۆڵی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە تێکۆشانی ائزادی ژنانی کورد راکێشا و وتی، "ئەو کۆنفڕانسە بۆ ئەوەی بزوتنەوەی ژنانی کورد بە گشتی تێگەیشتن لەبارەیەوە سازبکرێت و بناسرێت، هەنگاوێکی زۆر بوێرانە و سەرنجڕاکێشە".
هـ . ب