لە سنە دایکانی ئاشتی دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد

لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان دایکانی ئاشتی بە ئامانجی پشتیوانی لە ئەندامی کەژار وەریشە مورادی کە لە زیندانی ئێڤینە، دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد و ماوەی سێ رۆژ چالاکیەکەیان بەردەوام دەبێت.

بە ئامانجی پشتیوانی لە ئەندامی کەژار وەریشە مورادی کە لە زیندانی ئێڤین لە ١٠ی تشرینی یەکەم رۆژی بەرەنگاربوونەوەی سزای لەسێدارەدان دەستی بە مانگرتن لە خواردنی ماوەنادیار کردووە؛ لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان دایکانی ئاشتی دەستیان بە مانگرتن کرد. چالاکیەکە رۆژی پێنج شەممە ١٧ی تشرینی یەکەم دەستیپێکردووە و ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.

دایکانی ئاشتی، لە چیای ئاویەری سنە کۆبوونەوە و بەشێوەیەکی هێمایین چەند پەتێکی سێدارەیان سوتاند. دایکانی ئاشتی دروشمی " نا بۆ لەسێدارەدان، بەڵێ بۆ ژیانی ئازاد"یان وتەوە و داواشیان لە رێکخراوە نێونەتەوەییەکان کرد کە لە دژی 'سزای سێدارە' تێکۆشانێکی بەهێز بگرنەبەر.