لە ئێران ٦ ساڵ زیندانی بەسەر ژنە کاریکارتێرسازێکدا سەپێنرا

دەوڵەتی ئێران ٦ ساڵ زیندانی بۆ ژنە کاریکارتێرسازی ئاتەنا فەرقدانی بڕیەوە.

لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی لە تاران بە پاساوی دوو تۆمەتی جیاواز، سزای ٦ ساڵ زیندانی بۆ ژنە کاریکارتێرساز ئاتەنا فەرقدانی بڕیەوە.

محمەد مۆقیمی پارێزەری تاتەنا فەرقدانی شێوازی دادگایکردن و سزادانی ئاتەنای بە 'بڕیاری شانۆگەرییانە' ناوهێنا.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی بڵاوکراونەتەوە، لە ٩ی حوزەیراندا بڕیاری کۆتایی دادگا دراوە.

پارێزەری ئاتەنا ڕایگەیاند دادگا بە تۆمەتی 'سوکایەتیکردن بەرامبەر شتە پیرۆزەکان' سزای ٥ ساڵ زیندانی و بە تۆمەتی 'پروپاگەندە لە دژی حکومەت' سزای ساڵێک زیندانی بۆ هونەرمەندی کاریکارتێرساز ئاتەنا فەرقدانی بڕیوەتەوە.

ژنە هونەرمەندی کاریکارتێرساز ئاتەنا فەرقدانی لە ١٣ نیساندا لەو کاتەی بەرهەمەکانی خۆی لەسەر دیوارەکانی کۆڵانی پاستۆری تاران دروست دەکرد، بە شێوەیەکی زۆر توند دەستگیردەکرێت و دواتر ڕەوانەی گرتووخانەی ئەڤینی ژنان دەکرێت.