له گه‌ڤه‌ر گێچه‌ڵ به 26 ژن كراوه
له گه‌ڤه‌ر 26 ژن كه به بێ ره‌زامه‌ندی ئه‌وان وێنه‌كانیان له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، رووبه‌ڕووی گێچه‌ڵ بوونه‌وه و سه‌ردانی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ (ئیهه‌ده)یان كرد.
له گه‌ڤه‌ر 26 ژن كه به بێ ره‌زامه‌ندی ئه‌وان وێنه‌كانیان له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، رووبه‌ڕووی گێچه‌ڵ بوونه‌وه و سه‌ردانی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ (ئیهه‌ده)یان كرد.
له ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ری جۆله‌مێرگ به وێنه‌ی 26 ژن هه‌ژماری ساخته له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كراونه‌ته‌وه. ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و هه‌ژمارانه‌یان كردوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها په‌یامی گێچهڵكارانه و هه‌ڕه‌شه‌ئامێزیان بۆ هه‌ژماری راسته‌قینه‌ی ئه‌و ژنانه ناردووه. له‌و 26 ژنه هه‌ندێكیان چوونه لقی جۆله‌مێرگی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ (ئیهه‌ده) و بۆ ئه‌وه‌ی قۆناغی یاسایی ده‌ستپێبكات سكاڵایان كردووه.
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئیهه‌ده پنار شه‌ن په‌یوه‌ست به‌و رووداوه لێدوانی دا. شه‌ن رایگه‌یاند، كه له جۆله‌مێرگ و ناوچه‌كانی ژنان به ئامانج ده‌گیرێن و مافی ژیانی تایبه‌تیان پێشێل ده‌كرێت.
شه‌ن وتی: "ئه‌و ژنانه‌ی سه‌ردانیان كردووه باسیان له‌وه‌كردووه كه دوایین جار له 22ی كانونی دووه‌می 2022دا له سه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به ناوی ئه‌وانه‌وه هه‌ژمار ناڕه‌وشتی كراوه‌ته‌وه. له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ژمارانه وێنه‌ی ئه‌وان به بێ ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تیان وه‌رگرتبێت بڵاوكراونه‌ته‌وه. سه‌ردانیكه‌ران وتیان، ئه‌و كاره زیانی مه‌عنه‌وی و رۆحی پێگه‌یاندوون و زۆر كارگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وان دروست كردووه".
شه‌ن روونیكرده‌وه، وێنه‌ی 26 ژن به بێ مۆڵه‌ت و به ناو و پاشناوی ئه‌وانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش له كه‌سایه‌تی ئه‌و ژنانه‌دا هێرشێكه بۆ سه‌ر شكۆی ژنانی ناوچه‌كه. چه‌ن باسی له‌وه‌كرد، كه ئه‌وان له دژی ئه‌و كاره به كردنه‌وه‌ی قۆناغی یاسایی تێده‌كۆشن.
هـ . ب