لەسلێمانی یادی ژنە شەھیدانی پێشەنگی مانگی حوزەیران بەرزڕاگیرا

رێکخروی ژنانی ئازادی کوردستان( رەژاک) لە سلێمانی بە سیمنارێک پۆلێک ژنە شەھیدی پێشەنگی تێکۆشانی ئازاد کە لە کاتی جێاواز لە مانگی حوزەیران شەھیدبوون، بە بیر ھێایەوە.

رێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان( رەژاک) لە شاری سلێمانی لە ژێر ناونیشانی ( بە درووشمی ژن، ژیان، ئازادی بەرەو  شۆرڕشی ژنان ھەنگاو  دەنێین) بە سیمنارێک ھەر یەک لە ( لەیلا ئاگری، لەیلا یڵدز، سەما یوجە، زیلان، بێریڤان زیلان و راپەرین ئامەد )ی بە بیر ھێناوە کە ھەموویان ژنانی پێشەنگی تێکۆشانی ئازادی ژنان و کوردستانن کە لە کاتی جێاواز لە مانگی حوزەیران شەھیدبوون.

سەرەتای سیمنارەکە بە خولەکێک رێزگرتن بۆ شەھیدان دەستی پێکرد، دواتر لەلاین دایکی شەھیدان مۆمی ھیوا و بەردەوامی تێکۆشانی بۆ روووحی شەھیدان پێکرا، پاشان نامەی شەھید زیلان ( زەینەب کناجی ) لەلایەن تینا عادل بۆ ئامادەبوان خوێندرایەوە.

لە درێژەی مەراسیمەکە شەھین مەحمەد پەیامی کۆمێتەی شەھیدانی مانگی تەمووزی بۆ ئامادەبووان خوێندەوە و تیایدا تیشکی خستە سەر کار و چالاکیەکانی ئەو شەھیدانە کەوای کردوە ببنە پێشەنگ بۆ تێکۆشانی ئازادی ژنان.

لە درێژەی مەراسیمەکە بەڵگە فیلمیک لەسەر ژیان و  تێکۆشانی ژنانی پێشەنگ پێشاندراو و لە مەراسیمەکە ئامادەبووان درووشمی( شەھید نامرن) و ( ژن، ژیان ، ئازادی)-ان گوتەوە.

هـ . ب