لەژێر ناونیشانی ( پرسی کورد و کەرکوک و ئەنفال) کۆڕێک بەڕێوەچوو
لە شاری کەرکوک سەبارەت بە ڕۆڵی ژنانی تاراوگە لە ناساندنی پرسی کورد و جینۆسایدی کورد کۆڕێک بەڕێوەچوو.
لە شاری کەرکوک سەبارەت بە ڕۆڵی ژنانی تاراوگە لە ناساندنی پرسی کورد و جینۆسایدی کورد کۆڕێک بەڕێوەچوو.
لە شاری کەرکوکی باشوری کوردستان، بەئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتی رۆشنبیر، چالاکوانانی مەدەنی و سیاسی و نوێنەری ڕێکخراوەکان، لەژێر ناونیشانی ( پرسی کورد و کەرکوک و ئەنفال)، کۆمەڵەی ڕووناکبیری و کۆمەڵایەتی کەرکوک هەستا بە ڕێکخستنی کۆڕێک بۆ ژنە چالاکوان خاتوو گێلاس حاکم موعتەسەم.
لە کۆڕەکدا ناوبراو باسی لەو کار و خەباتانە کرد کە ژنانی چالاکوانی مەدەنی و سیاسیی لە تاراوگە و ووڵاتانی ئەوروپا ئەنجامیان داوە بۆ خزمەتکردن و ناساندنی پرسی کورد، هەروەها ناوبراو باسی لە کێشەکانی کورد کرد و تیشکی خستەسەر دۆخی گەلی کورد لە ناوچەکە بەگشتی و دۆخی کەرکوک و گاریگەری پرۆسەی ئەنفال و عەقڵیەتی جینۆسایدکردنی کورد بەشێکی دیکەی باسی کۆڕەکە بوو.
سەبارەت بە کۆڕەکە، گێلاس موعتەسەم ژنە چالاکوانی کورد، بۆ ئاژانسی هەواڵی فوڕات (ANF) قسەیکرد و وتی: "ئەمڕۆ لە شاری کەرکوک میوانداری کرام و کۆڕێکم بۆ ڕێکخرا دەربارەی ئەزموونی خۆم لە ئەوروپا کە چیمان کردووە بۆ پرسی کورد ڕۆلی ژنانی کورد بۆ ناساندنی کێشەکانی کورد و پرۆسەی بەدناو ئەنفال وجینۆسایدی گەلی کورد بە جیهانی دەرەوە، لە کۆڕەکەدا باسی زۆر شتی تایبەتم کرد دەربارەی کێشەی کورد لە بەریتانیا و چۆن هەوڵمانداوە چارەسەری بکەین یان بەلایەنی کەمەوە هەوڵمانداوە پەیامی خۆمان بۆ ناساندنی پرسی کورد بگەینینە خەڵکی ئەوروپا."
' پێویستە یەک بگرین چونکە دوژمنمان زۆرە و بەردەوام هێرش دەکەنە سەر گەلی کورد'
هەر لە قسەکانیدا ژنە چالاکوان گێلاس حاکم موعتەسەم ئاماژەی بە نەبوونی پەرەوەردەی ڕۆشنبیریی و نیشتیمان پەرەوەری لە شاری کەرکووک کرد و وتی: "جێگای ڕەخنەیە کە چالاکی ڕۆشنبیرییمان کەمە لەم شارەدا، لەم ووڵاتەدا زۆر پێویستمان بە بنیاتنانی مێشکی زهنیەتی مرۆڤەکانە بۆیە لە هەموو شتێک زیاتر پێویستیمان بە پەروردەردەیە، پەیامی من هەمان پەیامی بۆ بچووکترین منداڵ و بەتەمەنترین کوردێک ئەوەیە پێویستە یەک بگرین چونکە دوژمنمان زۆرە و بەردەوام پەلەمار و هێرش دەکەنە سەر گەلی کورد، پێویستە چی دیکە کورد عاتیفی بیر نەکاتەوە بەرامبەر دوژمنانی بەڵکو بە لۆژیک دەبێت بیربکەینەوە بۆ ئەوەی داهاتوویەکی باش بۆ نەوەکانمان بڕەخسێنین."