مانگرتن لە خواردنی وەریشە مورادی لە شەشەم رۆژدا بەردەوامە

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بڵاویکردەوە، وەریشە مورادی کە ماوەی شەش رۆژە بەردەوامە لە مانگرتن، رەتیکردووەتەوە چارەسەری پزیشکی وەربگرێت.

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە دۆخی زیندانی سیاسی وەریشە مورادی راپۆرتێکی بڵاوکردەوە.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە،  کە وەریشە مورادی لە شەشەم رۆژی مانگرتنەکەیدا داواکاری پزیشکانی لەبارەی رەوانەکردنی بۆ بەشی تەندروستی لێدانی دەرزی خۆراک رەتکردووەتەوە.

وەریشە مورادی ئەندامی کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) بە تاوانی "یاخیبوون" بە بێ ئەوەی دادگایی بکرێت، زیاتر لە ١٤مانگە لە بەشی ژنانی زیندانی ئێڤینی تاران راگیراوە.