مانگی رابردوو ٢٥ ژن و منداڵ لە تورکیا کوژراون
ژن نیوز ئاماری توندوتیژیەکانی مانگی تەمووزی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، مانگی رابردوو ٢١ ژن و ٤ منداڵ لە تورکیا کوژراون.
ژن نیوز ئاماری توندوتیژیەکانی مانگی تەمووزی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، مانگی رابردوو ٢١ ژن و ٤ منداڵ لە تورکیا کوژراون.
بە گوێرەی هەواڵێکی ژن نیوز لە مانگی تەمووزدا ٢١ ژن و چوار منداڵ کوژراون. هەروەها ٢٢ ژن و ٢ منداڵیش بە شێوەی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.
بە گوێرەی ئامارەکە ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کە لە قۆناغی جیابوونەوەدابوون، ٤ ژنیش لەلایەن هاوسەری پێشوویانەوە، ٢ ژن لەلایەن کوڕەکانیانەوە، ژنێک لەلایەن پیاوێکەوە کە پێکەوە دەژیان، ژنێک لەلایەن براکەیەوە، ژنێک لەلایەن پیاوێکەوە کە لەیەک جیابببونەوە، ژنێک لەلایەن پیاوێکەوە کە یەکتریان نەدەناسی، ژنێک لەلایەن باوکیەوە، ژنێک لەلایەن پیاوێکی ناسیاویەوە و ژنێکیس لەلایەن خزمێکیەوە کوژراوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، کە لە ئیستەنبوڵ ٣، لە مەلەتیە ٣، لە خارپێت ٢، لە مێرسین ٢، لە هەریەک لە شارەکانی ئەدەنە، کوتاهیا، کاهرەمان، سەمسور، سێرت، ئەرزڕوم، گیرەسون، قیسەریە، کۆجاعەلی، ئەدرنە و گوموشخانەش ١ ژن کوژراون.