میاندواو؛ بەهۆی بەشداری لە ئاهەنگی نەورۆز، دوو هاووڵاتی کورد دەستگیرکران
لە شاری میاندواوی سەر بە پارێزگای ورمێ، دوو گەنجی کورد بە هۆی بەشداری لە مەراسیمەکانی نەورۆز لەلایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەرکران.
لە شاری میاندواوی سەر بە پارێزگای ورمێ، دوو گەنجی کورد بە هۆی بەشداری لە مەراسیمەکانی نەورۆز لەلایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەرکران.
بەپێی هەواڵێکی تۆڕێکی مافەکانی مرۆڤی کوردستان موحسین قادر رەش و ئومێد قادرنەژاد خەڵکی گوندی "حاجی حەسەن شامات"ی میاندواو بە هۆی بەشدارییان لە مەراسیمەکانی نەورۆز سەرەتا لە رێگەی تەلەفونەوە بانگهێشتی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران کراون و دواتر دەستبەسەر و رەوانەی زیندانی شارەکە کراون.
لەماوەکانی رابردوودا بە هۆی بەڕێوەبردن و بەشداریکردنی لەمەراسیمەکانی نەورۆز، هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی ئێڕان دەیان چالاکوانی رۆژهەڵاتی کوردستانیان دەستبەسەرکردووە.
ئەمساڵ بەشێوەیەکی بەرچاو و جەماوەری نەورۆز لە سەرجەم ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەچوو.
هـ . ب