نامەی '٢٥ی تشرینی دووەم' لە کۆنگرە ستارەوە بۆ تەواوی ژنانی جیهان
کۆنگرە ستار بە بۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان، نامەیەکی پشتیوانی ئاڕاستەی تەواوی شۆڕشگێڕان و تەڤگەرە جیهانییەکانی ژنان کرد.
کۆنگرە ستار بە بۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان، نامەیەکی پشتیوانی ئاڕاستەی تەواوی شۆڕشگێڕان و تەڤگەرە جیهانییەکانی ژنان کرد.
کۆمیتەی هاوپەیمانێتی و پەیوەندییە سیاسییە دیموکراتیکییەکانی کۆنگرە ستار بە بۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژ دژ بە ژنان، نامەیەکی پشتیوانی بۆ شۆڕشگێڕان و تەڤگەرە جیهانییەکانی ژنان نارد.
لە سەرەتای نامەکەدا کۆنگرە ستار بەبۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەمەوە پیرۆزبایی ئاڕاستەی هەموو ژنان کردووە کە لە تێکۆشان و بەرخۆداندان و رایگەیاندووە: "عەقڵیەتی پیاوسالاری سەرچاوەی کۆلۆنیالی و داگیرکاری، کۆمەڵکوژی و توندوتیژی سیستەماتیکی سەر ژنانە. بۆیە پێویستە وەک ژنان لە دژی هەموو ئەمانە کە دەوڵەت تادێت زیاتری دەکات، تێکۆشان بەڕێوەببەین." ئاماژەش بەوەدەکات لەمڕۆدا سیستەمی پیاوسالاری-دەوڵەت بە هەموو دەرفەتییەکانیەوە لە هێرشی سەر دەستکەوتەکان و مافە ئازادییەکانی ژناندایە.
'شەڕی سێهەمی جیهانی لە دژی ئایدیای پێکەوەژیانە'
لە بەردەوامی ناماکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە شەڕی سێهەمی جیهانی، هاوکات شەڕێکە لە دژی ئازادی ژنان، سروشت، کولتوور و بەها بنەڕەتییەکانی مرۆڤایەتی و ئەوەی خستووەتەڕوو: "لە بنەمای خۆیدا ئەم شەڕە لە دژی ئایدایای پێکەوەژیانە، کە میراتی مێژوویی و بەهاکانی کۆمەڵگەی لەسەر دامەزرێنراوە."
'شۆڕش ڕوداوێکی ئاوارتە و لەناکاو نییە'
لە نامەکەدا دەسنیشانکراوە وەک ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان بە دروشمی 'بەفەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی خۆمان دەپارێزین' لە بەرخۆداندا دەبن و جەختیکردووەتەوە: "شۆڕش ڕووداوێکی ئاوارتە نییە، بەڵکو پرۆسەیەکی مەودا درێژی تێکۆشان بەرخۆدانە بە بەردەوامیبوون دەئافرێنرێت."
لە درێژەی نامەکەدا ئاماژە بە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە سەر گەل و ژنان کراوە و پەیامی بەرخۆدان لە دژی ئەو هێرشانە دراوە.
'ئەم سەدەیە دەکەینە سەدەی دەنگی ئازادی ژن'
لە کۆتایی نامەکەدا جەختکراوەتەوە لەسەر پەرەدان بە تێکۆشانی ژنان لە دژی هەموو توندوتیژییەکانی سیستەمی پیاوسالاری و پەیامی پشتیوانی لە ژنان دراوە و هاتووە: "بۆ تەواوی ژنانی شۆڕشگێڕ، بۆ تەواوی ژنان کە وێڕای سیستەمی سەردەستی هێشتا لە پێناو ئامانجەکانیاندا تێدەکۆش، پێتان دەڵێین ئێوە بەتەنها نین. پێکەوە مێژووی تێکۆشان لە قۆناغێکی نوێدا دادەڕێژینەوە. بۆ خوڵقاندنی ئایندەیەکی ئازاد وەرن پێکەوە تێکۆشان و یەکگرتوویمان بەهێز بکەین و ئەم سەدەیە بکەینە سەدەی ئازادی و دەنگی ژنان."