نەرگس محەمەدی لە هێرشەکەی تاران بریندار بوو
ئەو ژنە زیندانیانەی لە زیندانی ئەوینی تاران سزای سێدارەیان شەرمەزارکرد، ڕووبەڕووی هێرش بوونەوە. ڕاگەیاندرا، بێجگە لە زیندانی سیاسیی کورد وریشە مورادی، براوەی خەڵاتی نۆبڵ نەرگس محەمەدیش بریندار بووە.
ئەو ژنە زیندانیانەی لە زیندانی ئەوینی تاران سزای سێدارەیان شەرمەزارکرد، ڕووبەڕووی هێرش بوونەوە. ڕاگەیاندرا، بێجگە لە زیندانی سیاسیی کورد وریشە مورادی، براوەی خەڵاتی نۆبڵ نەرگس محەمەدیش بریندار بووە.
بنەماڵەی نەرگس محەمەدی ڕایانگەیاند، چەندین زیندانی سیاسی لەنێویاندا نەرگس محەمەدی بۆ شەرمەزارکردنی لەسێدارەدانی غوڵامڕەزا ڕەسایی کۆبوونەوە، گوتیان: "بڕیاردرا بە لێدان و هێرشکردنە سەر ژنان، بەتایبەت ئەوانەی لەڕیزی پێشەوە چالاکییەکەدا بوون. ژنە زیندانییەکان ڕووبەڕووی هێرشی دژوار بوونەوە. پۆلیسەکان کێشاویانە بە سینگی نەرگس محەمەدی بەم هۆیەوە هەناسەی تەنگ بووە و لە باخچەی زیندانەکە بێهۆش کەوتووە".
ڕاگەیاندرا، نەرگس محەمەدی لەنێو زیندانەکە چارەسەری بۆ کراوە و ڕەوانەی زیندان نەکراوە. خێزانەکەی نیگەرانن لە ڕەوشی تەندروستی نەرگس محەمەدی.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە زیندانییەکانەوە دەست کەوتووە، پۆلیسەکان هێرشیان کردۆتە سەر وریشە مورادی و ئەشکەنجەیان داوە. بەم هۆیەوە لە چەند شوێنێکی جەستەی بریندار بووە. پاشان ڕێگە نەدراوە وریشە مورادی بچێتە نەخۆشخانە. بەقسەی زیندانییەکان، ئەفسەر هادی محەمەدی فەرمانی ئەشکەنجەدانەکەی داوە.