'پێویستە ژنان لە دەستووری نوێی سووریادا ڕۆڵی سەرەکییان هەبێت'

ژنانی کورد و سریانی ڕایانگەیاند کە دامەزراندنی سووریا بەبێ مافەکانی ژنان قبوڵ ناکەن، دووپاتیان کردەوە دەبێت مافەکانی ژنان لە هەموو پێکهاتەکان پارێزراوبێت.

لە سیستەمی دیکاتۆرێتی ڕژێمی بەعسدا ژنان لە مافەکانیان بێبەش کرابوون، مۆڕاڵی گەلی سووریا بە ڕووخانی ڕژێمی بەعس بەرز بوویەوە. لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک مافی هەموو پێکهاتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پارێزراوە. هەروەها ژنان لە هەموو گۆڕەپانەکانی کۆمەڵگەدا ڕۆڵی گرنگیان هەیە. لەگەڵ هاتنی هەیئەی تەحریر ئەل شام (هەتەشە)، ژنان داواکاران کە لە دەستووری نوێی سووریادا مافەکانیان پێشێل نەکرێت و بە شێوەیەکی یەکسان بۆ ژن و پیاو بنوسرێتەوە، بەڵام ئیدارەی هەتەشە لە سووریا دەیەوێت مافەکانی ژنان پێشێل بکات و سیستەمی پیاوسالاری دابمەزرێنێت.

ژنانی کورد و سریانی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیان کرد و ئاماژەیان بەوەکرد کە دەبێت لە دەستووری نوێی سووریادا ژنان خاوەنی ڕۆڵی سەرەکی بن.

هاوسەرۆکی نوسینەگەی ڕێکخراوی تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک (تەڤ-دەم) شاها خەلیل ئاماژەی بەوەکرد کە ژنان بە کاتێکی مێژوویدا تێپەڕ دەبن و کە پێویستە ژنان لەگەڵ هەموو پێکهاتەکانی و بە یەکێتییەوە لە بەرانبەر سیاسەتە پیسەکان بوەستێتەوە و قبوڵ نەکات سووریا بەبێ مافەکانی ژنان دابمەزرێت و گوتی: "زیهنیەتی ٥ هەزار ساڵ لەمەوبەر، بە زۆر شێواز هەوڵیانداوە و بە پاساوی جۆراوجۆر دەیانویست ژنان تێک بشكێنن. بە دەرکەوتنی تەڤگەری ئازادیی کوردستان، ژنان ڕۆڵ و پێشەنگایەتی کۆمەڵگەیان گرتەدەست، بەمەش سیاسەتە گڵاوەکانی سەر ژنان پووچەڵکرانەوە".

'هەتەشە دەیەوێت جارێکی دیکە سیستەمی بەعس نوێ بکاتەوە'

وتیشی: "کاتێک سیستەمی بەعسی پیس ڕووخا، ئیدارەی هەتەشە لە سووریای نوێ دەسەڵاتی وەرگرت، ئێمە دڵخۆشبووین کە ئیتر سووریایەکی دیموکراتیک و مافەکانی ژنان دەپارێز دادەمەزرێت، بەڵام ئەم ئیدارە دەیەوێت جارێکی دیکە سیستەمی بەعس بگەڕێنێتەوە و ژنان لە هەموو مافەکانی دووربخاتەوە. با باش بزانن ڕووخانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕووخانی تەواوی کوردستانە. لە کۆتاییدا دەمەوێت بڵێم کە بە هیچ جۆرێک ڕێگە نادەین کە سووریایەک بەبێ مافەکانی ژنان دابمەزرێت".

'پێویستە مافەکانی ژنانی سووریا بپارێزرێت'

هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی جێبەجێکاری کانتۆنی جزیرە ڤیڤان بهۆ لە پێکهاتەی سریانی ئاماژەی بەوەکرد کە شتێک کە زۆر گرنگ بێت ئەوەیە ژنان لە دەستووری نوێی سووریادا خاوەن ڕۆڵی سەرەکی بن بۆ دامەزراندنی سووریایەکی دیموکراتیک و ئاشتیی و گوتی: "کاتێک کە ڕژێمی بەعس سووریای بەڕێوەدەبرد، وەک گەلی سریانی ئەشکەنجەمان زۆر دەبینی و لە وڵاتی خۆماندا بێ مافبووین، بەڵام لەگەڵ هاتنی ئیدارەی هەتەشە قبوڵ ناکەین کە جارێکی دیکە ئەمە بەڕێوەببرێت. دەنگی خۆمان بۆ تەواوی جیهان بەرز دەکەینەوە کە خاوەندارێتی لە مەفەکانی گەلانی سووریا و پێکهاتەکانی کۆمەڵگە بکەن. بە تایبەت وەک ژنانی سریانی دەڵێین ئەگەر ژنان لە دەستووری نوێی سووریادا جێ نەگرن، سووریایەکی بێ ماف و نادیموکراتیک دادەمەزرێت".

'نابێت مافی بەرخۆدانی ژنان پشتگوێ بخرێت'

ئەندامی یەکێتی ژنانی سریانی ئیلهام ماتل ئاماژەی بەوەکرد کە ژنانی سریانی بە زۆر ئێش و ئازار و تێپەڕبوون و مافەکانییان لە هەر ڕوویەکەوە پشتگوێ خرا.

ئیلهام ماتل لە بەردەوامی قسەکانیدا گوتی: "بە درێژایی مێژوو ژنانی سریانی بە ئێش و ئازارێکی زۆر تێپەڕێیوون، بەڵام لەگەڵ هاتنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک وەک ژنانی سریانی بووین بە خاوەنی هێز و لە هەموو لایەکی ژیانەوە جێگەمان گرت".