'پێویستە ژنان ڕۆڵ و ئەرکی گرنگیان هەبێت لە دەستووری نوێی سووریادا'
لە وۆرک شۆپی ڕاوێژکاری ژناندا ئاماژە بەوەکرا کە پێویستە لە دەستووری نوێدا ژنان ڕۆڵ و ئەرکی گرنگیان هەبێت.
لە وۆرک شۆپی ڕاوێژکاری ژناندا ئاماژە بەوەکرا کە پێویستە لە دەستووری نوێدا ژنان ڕۆڵ و ئەرکی گرنگیان هەبێت.
لە وۆرک شۆپی کۆنگرەی ستار بە دروشمی 'بە یەکگرتنی ژنان سووریایەکی دیموکراتیک بونیات دەنێین' لە حەسەکە بە بەشداری ٥٠٠ نوێنەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەستی پێکرد و بە ڕاوێژ کردن بەردەوامە.
هاوسەرۆکی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەڤین سوێد لە سەرەتادا قسەی کرد و گوتی: "لە سەرەتادا سڵاو لە هەموو ژنان، تەواوی ڕێکخراوەکانی ژنان، پارتە سیاسییەکان، بە هەموو پێکهاتە و باوەڕکانەوە دەکەین".
'ویستیان ژنان تێکبشکێنن'
ئەڤین سوێد لە بەردەوامی قسەکانییدا ئاماژەی بەوەکرد کە دەوڵەتان ویستیان ژنان تێکبشکێنن و بیانچەوسێننەوە و گوتی: "لەگەڵ یەکەم بریسکی سەرهەڵدانی شۆڕشی گەلان لە هەرێمدا کە لە تونسەوە دەستی پێکرد و لە تەواوی هەرێمەکەدا بڵاو بوویەوە، هەرێمەکە لە گۆڕاندا بوو. کۆمەڵگەکان کە لە شەقامەکاندا هاواریان دەکرد بۆ گۆڕانکارییەکی دیموکراتیکی بۆ ئازادی و یەکسانی و دادپەروەری، ڕووبەڕووی سیاسەتێکی پیس بوونەوە. بە جۆرێک شۆڕشی گەلان دە دزرا و خواستی حەقی کۆمەڵگەکان کرایە ئامرازێک بۆ دیزاینکردنی وڵاتان بە پێی بەرژەوەندییەکانیان".
وتیشی: "وەک زانراوە ژنان لە مێژووی ڕۆژهەڵاتی ناوین خاوەن ڕۆڵ و ئەرکی گرنگ بوون. لە نێو سووریادا ژنان وەک زەنوبیا مۆرکی خۆیان لە مێژووی دەوڵەمەندی سووریادا و ژنان لە هەموو لایەکەوە ژیانیان لە سیاسەتەوە هەتاوەکو هونەری، هەموو ئامادەبوونێکی ژنان لە مێژووی سووریادا سەرنجڕاکێش بوو، بەڵام ئەو ڕۆڵ و ئەرکەی ژنان بە دەستی ڕژێمی بەعس ئاستەنگی بۆ درست دەکرا و لە نێو دەستووری سووریادا مافی ژنان پارێزراو نەبوو".
ئەڤین سوێد لە درێژەی قسەکانییدا گوتی: "بە تێگەشتنی بەهێزکردنی یەکێتی خۆمان، ژنان لە هەر گروپێک، گەڕەکێک، پارتێک، دامەزراوەیەکدا خۆی بە ڕێکخستن کرد، هەر لە بابەتەکانی پەیوەست بە بنەماڵە و چارەسەرکردنی کێشەکانی تا دەگاتە پرسی بنیاتنانی سیستەمی خۆ-بەڕێوەبردن، ژنان لە هەموو ڕوویەکەوە ڕێکخراوێکی تایبەت بە خۆیان بونیاتناوە. دەیان ڕێکخراو و دامەزراوە ئەنجوومەنی ژنانیان بونیاتنا. ئامانج ئەوە بوو کە هیچ ژنێک بە ناڕێکخستنی نەمێنێتەوە و هێزی ژنان کۆبکرێتەوە، خۆی نیشان بدات کە بە یەک ئیرادە ڕۆڵی پێشەنگ دەگێڕێت و ئامانجەکەی بەدیبهێنێت".
'ژنان بە بەرخۆدان گەشتنە سیستەمی هاوسەرۆکایەتی'
ئەڤین سوێد ئاماژەی بە تێکۆشانی بێهاوتای ژنان کرد و وتی" "لەگەڵ دەستپێکردنی شۆڕشدا، ژنان لە ڕێگەی بۆچونی دیپلۆماسی هێزی ناوخۆوە یەکی گرت و لە ساڵی ٢٠١٤دا بەشێک بۆ نوێنەرایەتیکردنی ژنان لە دامەزراندنی سیستەمی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریدا سەپێندرا. گەیشتووەتە ئاستی نوێنەرایەتی یەکسان و سیستەمی هاوسەرۆکایەتی. ئیتر ژنان لە میکانیزمەکانی بڕیاردان لە هەموو بەشەکانی ژیاندا خاوەن بڕیارن. بێگومان هەموو ئەمانە بە ڕەنجێکی مەزنەوە ئەنجام دراون، کە هەمووتان بەشێکن و شایەتحاڵی ئەوەن. تا ژنان ئەم حەقەیان بەدەست هێنا، تێکۆشانێکی بێهاوتاییان ئەنجامدا، لە هەموو بوارەکاندا خۆیان سەلماند. ساڵانێک بە کەم سەیردەکران، ئەمڕۆ لە فەرەهەنگی ئەم هەرێمەدا نەماوە. سیستەمی پیاوسالاری کە لە ئێستادا دەسەڵاتەکانی دەوڵەتە نەتەوەکان نوێنەرایەتی دەکەن، ئیرادەی ژنان قبوڵناکەن و ژنان بوونە ئامانجی هێرشی پیسەکان، لە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە تا دەگاتە دەستدرێژیکردنە سەر گیان و جەستەی شەڕڤانان. لە هەرێمەکانی ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر سیاسەتێکی تایبەت لە دژی ژنان بەڕێوەدەچێت، لە ڕفاندنەوە تا ئەشکەنجەدان تا کوشتن، ژنان دووچاری هەموو جۆرە هێرشێک دەبن".
'پێویستە سیستەمی دیموکراتیک لە سووریای نوێ بونتابنرێت'
ئەڤین سوێد ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە لەگەڵ ڕووخانی ڕژێمی بەعس سوریایەکی دیموکراتیک و یەکسان دامەزرێت و وتی: "لەگەڵ ڕووخانی ڕژێمی پێشووی بەعس، هیواکانی خەڵکی سوریا بڵند بوون بە دامەزراندنی سیستەمێکی فرەڕەنگی دیموکراتیک کە ژنان بتوان ڕۆڵ و ئەرکی خۆیان بگێرن".
ئەڤین سوێد گوتی: "دۆخمان وەک ژنان پێش شۆڕش چۆن بوو، ئەو ئازار و زوڵمانە بەسەرماندا هاتبوو چۆنبوو پشتگوێ خرا، ڕۆڵمان لە سیستەمی بەڕێوەبردن چۆنبوو، ئەو ئازار و ناخۆشیانە ئێمەی گەیاندە ئەمڕۆ و ئەزموونمان لە بنیاتنانی سیستەمی ژنان و فۆرمێکی خۆ-بەڕێوەبردن کە لە هەموو گروپێکەوە هەتاوەکو ئەنجومەنەکان بە ڕەنگ و تێڕوانینی تایبەت بە خۆیان، بە هەموو پێکهاتە و باوەڕەکانی هەرێمەکە لە کورد، عەرەب، سریانی، ئاشووری، ئەرمەنی، تورکمان، چەرکەس، ئێزیدی و عەلەوی، ئەم سیستەمە کە دەتوانێت ببێتە نموونەیەک بۆ بنیاتنانی سوریایەکی دیموکراتیکی فرەڕەنگی لامەرکەزی، لەسەر بنەمای ئازادی و یەکسانی و دادپەروەری بەڕێوەببرێت. پێویستە ناڕەزایەتییەکانمان بەرامبەر ئەم کارانە زیاتر بن و شەرمەزاریان بکەین و لەڕێگەی پەیوەندییەکانمانەوە دەبێت تەواوی ژنان هۆشیاری بکەینەوە، هەروەها دەبێت ئەو جۆرە سوریایە بخەینە ڕوو کە ژنان خەونی پێوەدەبینن، کە مۆدێلەکە ئەمڕۆ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هەیە. پێویستە پێشەنگ بین لە نووسینی دەستووری نوێی سوریا، ئەزموونەکانمان هاوبەش بکەین، یەکگرتنمان بەهێز بکەین و ئەمڕۆش زیاتر لە جاران پێویستی بە هاوپەیمانی ژنان هەیە. لەسەر ئەم بنەمایە ئەم ڕاوێژکارییەی کە ئەمڕۆ بەڕێوەدەچێت گرنگییەکی زۆر تایبەتی هەیە، و بوونمان پێکەوە پەیامێکی گەلێک گرنگە، بێگومان ئەنجامێکی شایستەش دەردەکەوێت کە وەڵامی ئەو ڕەنج تێکۆشانەی کە دەکرێت بداتەوە".
ئەڤین سوێد لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: لە کۆتاییدا بە ناوی ئێوە و لە کەسێتی شەهید بێریتان شۆڕش، ڕوناهی یەکتا، جیهان بیلگین، بە ڕێزەوە هەموو شەهیدانی شۆڕش یادەکەینەوە و بەرخۆدانی شەڕڤانانی قەسەدە بە پێشەنگایەتی یەپەژە لە سەنگەرەکانی بەرگریدا کە لە نێو پردی قەرەقۆزاق و بەنداوی تشرینیان کرد بە لاپەڕەیەکی مێژووی سڵاویان لێ دەکەم، هەروەها پشتگیری تەواوی کوردستانیان و دۆستانی گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا سڵاویان لێ دەکەین و هیچ ڕێگەیەکی تر نییە جگە لە گەیشتنی ئەم ڕەنجە بە سەرکەوتن. با سەدەی بیست و یەک بکەینە سەردەمی ژنان و سوریایەکی دیموکراتیک و پڕ ڕەنگی لامەرکەزی مسۆگەر بکەین".
'دووژمن ناتوانێت لە مێژوودا ناوی ژنان ون بکات'
ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (پەیەدە) فوزا یوسف ئاماژەی بەوەکرد کە بەناوی هەموو ژنانەوە سڵاو لە بەرخۆدانی شەڕڤانان دەکەین و وتی: "بە شەهیدەکانمان بە بیردێنینەوە و سەری ڕێز لە بەرانبەر شەهیدەکانمان دادەنێین. لە پرۆسەیەکی گرنگداین. بەڕاستی ڕژێمی بەعس ڕووخاو، بەڵام ئێستا لە دۆخێکی زۆر سەختداین. دەڵێین بەرخۆدانی ژنان یەکێک بوو لەو هۆکارە سەرەکیانەی کە ڕێگەیەیدا سیستەمی بەعس شکست بهێنێت. هەوڵەکانی دوژمن بۆ ئەوەیە ناوی ژن لە مێژووی سوریادا ونبکات. لە مێژووی سوریادا ناوی ژنانی سەرکردە زۆرن. دوژمن ناتوانێت ناوی ژن لە مێژووی سوریا لاببات. ئەمڕۆ مەترسی زۆر لەسەرمانە، وەک چۆن لە ئەفغانستان ژن خراوەتە ناو چوار دیوارەوە و چەوسێنراوەتەوە. بەناوی ئیسلامەوە دەیانەوێت هەموو شتێکی ژنان لەناوببەن و ژنان لە هەموو مافەکانی لە دووربخەنەوە. بە سیستماتیکی هەوڵدان هەیە بۆ ئەوەی ئەم کارە بەرانبەر ژنانی سوریا بکرێت. ڕێگە نادەین سوریایەک بەبێ ئیرادەی ژنان دروست بکرێت. لەم کاتەوە ئیرادەی خۆمان بەرانبەر هەموو کەسێک نیشان دەدەین. پێویستە نزیکەی لەسەدا ٥٠ی ژنان لە دەستووری نوێی سوریادا جێگەیان هەبێت. چۆن تێکۆشانمان کردوە و بەرخۆدانمان کردوە، دەبێت وەک ژن لە سوریا جێگەی خۆمان بگرین. کێشەی ژنان تەنها کێشەی سوریا نییە، کێشەی هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوینە. پێویستە بە یەکگرتنی تەواوی ژنانی سووریا بە ئەم هەوڵدان و کارانە دەنگی خۆمان بکەین بەیەک".
وتەبێژی ژنانی سریانی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، جۆرجێت بەرسوم گوتی: "وەک ژنێکی سریانی گەلەکەمان بە کۆمەڵکوژییەکی گەورەدا تێپەڕی، بە هەزار سەختی تێپەڕی. هۆکاری ئەمەش دەوڵەتە، کاتێک دەوڵەت ویستی ژنان شکست بهێنێت و هەموو گەل شکستی هێنا. کاتێک قەیرانی سوریا دەستی پێکرد، گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە سەختیییەکی مەزندا تێپەڕین، بەڵام ئێستا ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بوون بە نمونەیەک بۆ هەموو ژنانی جیهان. ژنان خاوەندارێتیان لە دۆزی گەلەکەیان کرد. خوێنمان بوو بە یەک لە هەموو گەلان و هەموومان بووین بە خوشک و برا. لێرەدا ژنان هۆکاری پێشکەوتنن. ئازادی ژنان هێڵی سوورە و ئازادی ژنانیش هێڵی دەستپێکی دەستووری نوێی سوریا دەبێت".