پەیامی ٨ی ئاداری ژنانی ئامەد: بۆ فراوانکردنی تێکۆشانمان لە گۆڕەپانەکان دەبین

ژنانی ئامەد ئاماژەیان بەوەکرد لە ٨ی ئادار دا لە گۆڕەپانەکان دەبین و لە دژی هێرشەکانی سەر دەستکەوت و ژیان تێکۆشانمان بەرز دەکەینەوە.

لە گۆڕەپانەکان دەبین

شیلان ئایتەمیز: "٨ی ئادار وەک ڕۆژی جیهانی ژنان دەناسرێت بەڵام لە وڵاتەکەی ئێمەدا لە ڕۆژی جیهانی ژنان، ژن شەهید دەکرێت. هەم ژنان و هەم منداڵەکانمان دەکوژرێن. لەم وڵاتەدا بە هیچ شێوەیەک بە های ژن نییە. لەم وڵاتەدا دادپەروەری نییە. کاتێک تاوانێک ئەنجام دەدرێت سزای سەخت دەرێت، بەڵام کاتێک ژنێک دەکوژرێت دادگا خۆی بێدەنگ دەکات. پێویستە هەموومان ببین بەیەک، پێکەوە لە گۆڕەپانەکان تێکۆشان بکەین و خواستەکانمان دەربڕین. ئەگەر پێویست بکات شۆڕش بکەین. لە ٨ی ئادار لە گۆڕەپانەکان دەبین".

ژن پێویستی بە ئاشتیی هەیە

هەدیە کورد: "پێش هەموو شتێک ئێمە ژنان ئاشتییمان دەوێت. گەل و ژنانی کورد پێویستیان بە ئاشتی هەیە. پێش هەموو شتێک دەبێت کچەکانمان بنێرینە خوێندن. وەک ژنان دەبێت لە بەرانبەر زوڵم و ناهەقی دەنگمان بڵند بکەین. هیوادارم ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنان بۆ ژنان ببێت بە مێژوویەک و تێکۆشانی ژنان بەرفراوانتر بکات".

یاسایەک ژنان بپارێزێت نییە

ئادا ئەکین: "٨ی ئادار بۆ هەموو ژنانی جیهان ڕۆژێکی گرنگە. وڵاتێکی دوور لە توندوتیژی دژی ژنانمان دەوێت. ئێمە ژن زۆر بەهێزین، دەبێت ببین بەیەک و هێزەکەمان بە هێزتر بکەین. لەم وڵاتە بەداخەوە یاسایەک نییە ژنان بپارێزێت".

دەبێت پێکەوە هەڵوێست وەربگرین

سوزان کۆچاک: "ئێمە ژنان دەبێت خۆمان بپارێزین. با ئیتر ژنان بە فکری خۆیان بە شێوەیەکی ئازاد بژین. بۆ ئەوەی توندوتیژی لە دژی ژنان ئەنجام نەدرێت دەبێت پێکەوە هەڵوێست وەربگرین. دەبێت ژنان ئازاد ببن".

دەبێت یاسایەک دابنرێت ژنان بپارێزێت

فاتمە کانتار: "مانا و گرنگی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنان زۆر گرنگە، بەڵام لە وڵاتی ئێمەدا گرنگی ئەمە نازانرێت. هیوادارم کۆمەڵکووژی و توندوتیژی لە دژی کۆتایی بێت. دەبێت لە دژی ئەقڵیەتی پیاوسالاری تێکۆشان فراوانتر بکەین. دەبێت یاسایەک دابنرێت ژنان بپارێزێت".