"قەیوم دامەزراوەکانی ژنانی کردۆتە قاوەخانە و خولی قورئان"

ئەندامانی کۆمەڵەی ژنانی فێمینیست لەکاتی باسکردن لە سەردانەکەیان بۆ ئامەد و ئێلح، دووپاتیان کردەوە، قەیوم دامەزراوەکانی ژنانیان گۆڕیوە بۆ قاوەخانە و هۆڵی تایبەت بە پیاوان.

کۆمەڵەی ژنانی فێمینیست لەو ڕاپۆرتانەی ئامادەیان کردووە، تێڕوانینی خۆیان دەربارەی سەردانەکەیان لە ٨-٩ـی حوزەیران بۆ ئامەد و ئێلح دەربڕی، بە ئامادەبوونی چەندین ژن، لەسەر ناوی ژنان فەریدە ئەرلاپ ڕاپۆرتەکەی خوێندەوە.

ئەرلاپ ڕایگەیاند لەگەڵ چالاکوانانی تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) و لەوانەش سیاسەتمەدارانی ئازادبوو گوڵتان کشاناک و سەباحەت تونجەل و ئایلا ئاکات کۆبوونەتەوە.

فەریدە ئەرلاپ ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر دەستبەسەراگرتنی شارەوانی جولەمێرگ و ڕایگەیاند بۆ هێزبەخشین و هێزوەرگرتن لە ژنان سەردانەکەیان ئەنجامداوە.

هەروەها ئاماژەی بەوە کرد ئەو شوێنانەی ژنان لە ماڵەوە دەردەچن و ڕووی تێ دەکەن، لەلایەن قەیومەوە گۆڕاون بۆ شوێنی کردنەوەی خولی قورئان و قاوەخانەی پیاوان، گوتی: "بۆ ئەوەی ژنان لە ماڵ دەرنەچن، لە ماڵەوە بمێننەوە و نەبنە خاوەنی هیچ گوتنێک، بەئەنقەست و بە زانینەوە ئەم کارە دەکەن".