راوا پەیامێکی ئاراستەی جڤاکی ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) کرد و تیایدا تیشکی خستەسەر هێرشەکانی دەوڵەتانی داگیرکەر و ئاماژەی بە بەرخودانی گەلی کورد بە تایبەتیش ژنان لە بەرامبەر هێرشەکان کرد.
راوا هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و ئێرانی لە بەرامبەر گەلی کوردی لە دژی گەلی کورد شەرمەزار کرد و رایگەیاند، شۆڕش و تێکۆشانی ژنای کورد سەرچاوەی هیوایە بۆ سەرجەم ژنانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
لە پەیامەکەدا هاتووە، "وەک ژنانی ئەفغانستان و کوردستان ئێمە لە دژی هێرشەکان دەبێت بە هاوبەشی تێبکۆشین. دەوڵەتی تورکیای فاشیست یەکەم جاری نییە کە هێرش دەکات. چەندین ساڵە هێرش دەکاتە سەر گەلی کورد و ژنە شەڕڤانەکانی کورد شەهید دەکات. بەڵام وڵاتانی جیهان بەرامبەر بەو تاوانە بێ هەڵوێستن و دەنگ هەڵنابرن. ژنانی ئەفغانستانی داکۆکی لە هەمان دۆزی ژنانی کورد دەکەن. لەبەر ئەوە پشتیوانی لە تێکۆشانی ژنانی کورد لە دژی گوشار و داگیرکەری دەکەین. لە سێدارەدانی چوار زیندانی کورد لە لایەن رژێمی ئێران، شەرمەزار دەکەین".
هـ . ب