شاندی دەم پارتی و تەژەئا لە باشووری کوردستان بەردەوامن لە کۆبوونەوەکانیان
سەردانەکانی شاندی دەم پارتی و تەژەئا بۆ باشووری کوردستان بەردەوامی هەیە. لەو چوارچێوەدا شاندەکە سەردانی نەرمین عوسمانی کرد و بڕیارە دواتر درێژە بە سەردانەکانی بدات.
سەردانەکانی شاندی دەم پارتی و تەژەئا بۆ باشووری کوردستان بەردەوامی هەیە. لەو چوارچێوەدا شاندەکە سەردانی نەرمین عوسمانی کرد و بڕیارە دواتر درێژە بە سەردانەکانی بدات.
شاندی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان دەم پارتی و بزووتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا) کە پێکهاتوون لە نەورۆز ئویسال، پەرلەمانتاری شرناخ و گوڵجان کاچماز پەرلەمانتاری وان و ئایشە ئاجار باشاران، پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە، بەردەوامن کە دیدارەکانیان لە باشووری کوردستان.
لەو چوارچێوەیەدا ئەمڕۆ شاندەکە لە شاری سلێمانی سەردانی چالاکوانی سیاسی نەرمین عوسمانیان کرد. لە میانەی سەردانەکەدا باس لە پەرەسەندنی ڕووداوەکان و دۆخی باشوور و باکوری کوردستان کرا. هەروەها باسیان لە گرنگی ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد.
چاوەڕوان دەکرێت سەردانەکانی شاندەکە بۆ لای لایەنەکانی باشووری کوردستان بە هەمان مەبەست بەردەوام بێت.