بە دیمەن

سێهەمین کۆنفرانسی ژنانی عێراق بەردەوامە

بە بۆنەی ساڵوەگەڕی فەرمانی ساڵی ٢٠١٤ی سەر ئێزیدییەکان، ژنانی عێراق و ئێزیدی پێکەوە لە شاری بەغداد کۆنفراسێکیان ئەنجام دا.

لە شاری بەغدادی پایتەختی عێراق بە بۆنەی ساڵوەگەڕی فەرمانی ٢٠١٤ی سەر ئێزیدییەکان، ژنانی ئێزیدی و عێراقی سێهەمین کۆنفراسی خۆیان بە دروشمی 'بە تێکۆشانی یەکگرتووییەوە لە دژی قڕکردنی ژن، ببە بە دەنگی خۆپاراستن' ئەنجامدا. لە کۆنفرانسەکەدا پەیامی ژنان دەخوێنرێتەوە.

بەناوی کوردانی فەیلییەوە پەیامی دەستپێکی کۆنفرانسەکە لە لایەن نەوال وەهابەوە خوێندرایەوە لە پەیامەکەدا ئاماژەی بەوەدا ئامادەبوونیان لە کۆنفرانسەکەدا بۆ پشتیوانیکردنی  ژنانی ئێزیدییەو وتی: "بۆیە لێرەین تا ئەوەی پشتیوانی خۆمان بۆ ژنانی ئێزیدی دەربڕین، هەموومان قەرزداری تێکۆشانی ژنانی ئێزیدیین. بۆ پاراستنی ژنانی ئێزیدی پیویستە هەموومان ببینە دەنگی خۆپاراستن."

'وەرن پێکەوە خەباتمان بە هێزبکەین'

لە کۆتایی پەیامەکەیدا نەوال بانگەوازی بۆ تێکۆشانی هاوبەشکرد و وتی: "پێویستە پێکەوە وەک ژنان و پیاوان، حکومەت و کۆمەڵگەی مەدەنی، بۆ دامەزراندنی ژیانێک کە مافەکانی ژنانی ئێزیدی تێدا پارێزراوبێت تێبکۆشین. سوپاسی هەموو ئەو کەس لایانەدەکەین کە لەم خەباتەدا ڕۆڵی ئەبێت و وەرن پێکەوە خەباتمان بۆ ئەو ئامانجە بەهێزتربکەین."

هەر لە کۆنفرانسەکەدا بەناوی یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) ئەندامی فەرماندەیی گشتی یەپەژە سۆزدار دێرک پەیامێکی بۆ کۆنفرانسەکە خوێندەوە، پەیامەکە لە ڕێگەی دیمەنەوە پێشکەشکرا و لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەدا ئامانجی دەسەڵاتداری بە تەنها لەناوبردنی گەلانە و بەم شێوە بەردەوام بوو: "سڵاو لە ژنانی بەشدرابووی کۆنفرانسەکە دەکەین. وەک گەل و ژنانی هەرێمەکە بە قۆناغی زۆر زەحمەتدا تێپەڕیووین. هەموو ئەو قڕکارییانەی دەسەڵاتداری و بەتایبەت قڕکارییەکانی دەستی داعش شەرمەزار دەکەین. پێویستە خەباتی هاوبەشمان بەهێزتربکەین. چونکە بە بەهێزکردنی خەباتی هاوبەشمان دەگەین بە ئامانجەکانمان. سیستەمی دەسەڵاتداری هەمیشە ویستویەتی قڕکردن، لەناوبردن، دەستدرێژی لەسەر پێکهاتەکان، لەسەر مافی پێکهاتەکان، لەسەر هەبوونی پێکهاتەکان ئەنجام بدات، وە لە ڕێگەی لەناوبردنی کلتورییەوە ئەمە دەکات، بۆیە لەمرۆدا بە خۆڕێکخستنێکی بەهێزەوە پێویستە لە دژی سیستەمی دەسەڵاتداری قڕکەر بووەستینەوە."

دواتر لوما مەهدی بەناوی ژنانی عەرەبەوە قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا کۆمەڵکوژیەکانی سەر کۆمەڵگەی ئێزیدی شەرمەزار دەکەن. وە وتیشی ئامانجی ئەو کۆمەڵکوژیانە لە بنەڕەتدا قڕکردنی ژنانە چونکە ژن لە کۆمەڵگەدا ڕۆڵی بنەڕەتی دەگێڕێت.

لە بەردەوامی خوێندنەوەی پەیامەکاندا بە ناوی ڕێکخستنی ژنانی ئازادی کوردستانەوە، دایە شەیما ئەندامی ڕێکخستنەکە قسەیکرد و وتی: "لە کۆمەڵکوژییەکەی شەنگالدا بە هەزاران کچی ئێزیدی ڕفێندرا و کورژان، لە هەمانکاتدا ژنانی ئێزیدی ڕووبەڕووی توندوتیژی بوونەوە. وەک ڕژاک بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی خۆمان بۆ ژنانی ئێزیدی دەربڕین. تا یەک ژنی ئێزیدی لەدەستی چەتەکاندا مابێت تێکۆشانمان بەردەوام دەبێت."

لە کۆتاییدا لە لایەن ڕێکخەرانی کۆنفرانسەکەوە بە ناوی تێکۆشانی هاوبەشی ئەڵمانیاوە گۆرانییەک کە لەسەر ژنانی ئێزیدی بەرهەمهێنرابوو کرا بە دیاری کۆنفرانسەکە. لە هەمانکاتدا سینەڤیسیۆنێک دەربارەی فەرمانی ٢٠١٤ و تێکۆشانی ١٠ ساڵەی ژنانی ئێزیدی پیشاندرا. کۆنفرانسەکە بە خوێندنەوەی پەیامەکان بەکۆتایی هات.