تاژێ داوای دادپەرەوەری کرد
پەیوەست بە فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤ تاژێ دۆسییەکی بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق و هەندێک لایەن و جێگەی دیکە ناردوو و داوای دادگایکردنی تاوانباران و جێبەجێکردنی دادپەرەوەری کرد.
پەیوەست بە فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤ تاژێ دۆسییەکی بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق و هەندێک لایەن و جێگەی دیکە ناردوو و داوای دادگایکردنی تاوانباران و جێبەجێکردنی دادپەرەوەری کرد.
تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی (تاژێ) بۆ دادگایکردنی پەدەکە و بەرپرسیارانی فەرمانی ٧٤هەمینی سەر کۆمەڵگەی ئێزیدی، دۆسییەکەی لەسەر کارەکانی پەدەکە ئامادەکرد و بۆ ئەو وڵاتانەی کە فەرمانەکەیان وەک جینۆساید پەسەند کردووە، دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا، سەرۆکوەزیرانی عێراق محمەد شیاع سودانی و وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا نارد. لەگەڵ دۆسیەکەشدا تاژێ بە نامەیەک هۆکاری ناردنی دۆسیەکەی باسکردووە.
لە نامەکەی تاژێدا باس لە ژمارەی قوربانیانی فەرمانەکە کراوە و داواکراوە کە بکەران و بەرپرسیارانی فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤ی سەر کۆمەڵگەی ئێزیدییەکان دادگای بکرێن و دەڵێت: "١٠ ساڵ بەسەر فەرمانەکەدا تێپەڕدەبێت. دەزانین لەم ماوەیەدا لەسەر هۆکارە بنەڕەتییەکانی فەرمانەکە چەندین لێکۆڵینەوە کراوە. وێڕای ئەم لێکۆڵینەوانەش بەڵام هێشتا چەتەکانی داعش و تاوانبارانی جینۆسایدەکە دادگای نەکراون و دادپەرەوەری نەهێنراوەتە ئاراوە. بۆ ئەوەی کۆمەڵگەی ئێزیدی لە فەرمانی نوێ بپارێزین پێویستە دادپەرەوەری جێبەجێ بکرێت. چەتەکانی داعش و هاوکارەکانیان لە دادگایەکی نێونەتەوەییدا دادگایی بکرێن. بۆ ئەوەی ڕاستیەکان سەرگوون نەکرێت و نەشێوەنرێت، ئێمە دۆسییەکمان ئامادەکرد. دواتان لێدەکەین ئەو دۆسییەی ئێمە لەبەرچاوبگرن."