'بێریتان بۆ ژنانی تێکۆشەر بوو بە هیوا'

گەریلاکانی یەژا ستار خویندا کۆبانی و ئەسما ئامەد ڕایانگەیاند؛ لە چیاکانی کوردستان لەسەر هێڵی بێریتان تێکۆشان دەکەن و وتیان: "بێریتان بۆ ژنانی تێکۆشەری ئازادی بوو بە هیوا."

گەریلاکانی یەژا ستار، خویندا کۆبانی و ئەسما ئامەد بەبۆنەی ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی بێریتان هێڤی (گوڵناز کاراتاش) یەکێک لە فەرماندە مەزنەکانی پەکەکە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەیان کرد.

گەریلای یەژا ستار خویندا کۆبانی: چەندە باس لە شەهیدانی شۆڕش بکەین هێشتا وەک خۆی نەمانتوانیوە وەسفیان بکەین. بۆ ئێمە شەرەفێکی گەورەیە کە لەگەڵ فەرماندەی گەورەمان بێریتان لە نێو یەک سوپادا بین و بۆ هەمان مەبەست تێکۆشان بکەین. کاتێک باس لە بێریتان دەکرێت، یەکەم شت کە مرۆڤ بیری دەکەوێتەوە هەڵوێستی ئاپۆیی بوونی ئەوە وەک ژنێک کە لە دژی دوژمن و هاوکارەکانی سەریهەڵداوە. هەڤاڵ بێریتان بە چالاکیە مەزنەکەی هەم لە کۆمەڵگای کوردەواریدا و هەم لە بزووتنەوەی ئازادیدا، ژیانێکی نوێی خوڵقاند. چالاکیەکەی بێریتان ئیرادەیەکی بەهێزی و بوێرانەی بۆ ئەو ژنانە خوڵقاند کە تەنانەت نەیاندەتوانی لە ماڵ بێنەدەر. ئەمڕۆ بەهەزاران ژنی کورد ناوی بێریتانیان بۆخۆیان هەڵبژاردووە و بەسەدان بەریتان ڕوویان کردووە چیاکانی کوردستان.

چالاکی هەڤاڵ بێریتان و پێگەی بووە هۆی ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ سوپا بوونی ژنان ڕابگەیەنێت. هەڤاڵ بێریتان بە ڕاستی ڕێبەر ئاپۆوە ژیاوە و بە هەڵوێستی خۆی ئەمەی سەلماند. ئەم پێگە و هەڵوێستە تا ئەمڕۆش لە نێو هەڤاڵانماندا بەردەوامە. بەتایبەتی سوپای ژنانی یەژا ستار لە چیاکانی کوردستان بە ڕۆحی بێریتانەوە تێکۆشانێکی بێوێنە بەڕێوە دەبەن، هەڤاڵانی ژنمان لە دژی دوژمن پێشەنگایەتی ئەم تێکۆشانە دەکەن. ئێمە دەمانەوێت تێکۆشانی خۆمان لە ئاستی هەڤاڵ بێریتاندا بەهێزتر بکەین و بەڵێنی ئەوە دەدەین.

ئەسما ئامەد گەریلای یەژا ستار: سەرەتا لە کەسایەتی بێریتاندا هەموو شەهیدانی شۆڕش بە ڕێز و منەتدارییەوە بەبیر دێنمەوە. هەڤاڵ بێریتان بە چالاکیەکەی هێڵی هێڵی ڕێبەر ئاپۆی پاراست و خیانەتی تێکشکاند. بۆ ئێمە ئەو ‌هێڵەی کە هەڤاڵ بێریتان وەک میرات بەجێی هێشتووە، هێڵی ئازادییە. لە چیاکانی کوردستان زۆربەی هەڤاڵانمان ناوی هەڤاڵ بێریتانیان بۆ خۆیان هەڵبژاردووە و لەسەر ئەو هێڵە درێژە بە تێکۆشان دەدەن. هەروەها ئەمڕۆ لە پێگەکانی شەڕدا هەڤاڵانمان لە هێڵی بێریتاندا بێوێنە بەڕێوە دەبەن. هەڤاڵ بێریتان بۆ هەزاران ژن کە بە خۆڕاگری و چالاکییەکانیان لە پێناو ئازادیدا تێدەکۆشن نموونەیە. زۆر کەس لە بن کاریگەری هێڵی بەرخۆدانی ئاپۆیی هەڤاڵ بێریتان ڕوویانکردە شاخەکان و پەیوەست بوون بە ڕیزەکانی تێکۆشانەوە. هەڤاڵ بێریتان نەک هەر بۆ ژنانی کوردستان سەمبولی هیوایە، بەڵکو بۆ زۆربەی ئەو ژنانەی کە لە جیهاندا بۆ ئازادی تێکۆشان دەکەن هێمایە. هەر لە مێژەوە تا ئەمڕۆ، بەردەوام ویستویانە ژنان بێ ئیرادە بمێننەوە. هەڤاڵ بێریتان بە کردار و چالاکییەکەی لە دژی خیانەت، هێزی ژنانی بە هەموو ئەوانەی کە دەیانەوێت ژن بە بێ ئیرادە بمێنێتەوە نیشاندا. لە هەمان کاتدا بوو بە سەرچاوەیەکی مەزنی قارەمانێتی بۆ هەموو هەڤاڵانمان کە لە دژی دوژمن لە تێکۆشاندان. بۆیە ئێمە وەک ژن خۆمان بە قەرزداری هەڤاڵ بێریتان دەزانین. جارێکی تر هەڤاڵ بێریتان کە بەرامبەر هێڵی خیانەتکاری چالاکی فیدایی ئەنجامدا، بەڕێزدارییەوە بە بیر دێنینەوە و بەڵێن دەدەین کە لە چیاکانی کوردستان هێڵی بێریتان بە زیندوویی ڕادەگرین."