ئۆزگول ساکی: دەسەڵات خۆی ناخاتە بن بەرپرسیارێتییەوە

ئۆزگول ساکی پەرلەمانتاری دەم پارتی ئەستەنبوڵ باسی لەوەکرد: "دەسەڵات ٢٢ساڵە لە سیاسەتەکانی دژ بە ژنان خۆی نەخستووتە بن بەرپرسیارێتتییەوە.

ئۆزگول ساکی ئەندام پەرلەمانی دەم پارتی لە بازنەی ئەستەنبوڵ باسی کۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوە لە توندوتیژی دژی ژنان کرد کە لە پەرلەمان پێکهێنراوە. ساکی بەبیری هێنایەوە کە لە٩ی تشرینی یەکەمدا داوای کۆبوونەوەیەکی گشتییان بۆ لێکۆڵینەوە لە پراکتیکی ٢٢ساڵەی دەسەڵات، کاریگەریی توندوتیژی، ئەو زیانانەی کە لێی کەوتووتەوە و دیاریکردنی ئەو گۆڕانکاریانەی کە دەبێ ئەنجام بدرێن کردووە. ساکی وتی: "پێشنیارەکەمان لە لایەن ئاکەپە-مەهەپە ڕەتکرایەوە، پەرەسەندنی توندوتیژی پیاوان بووەتە هۆی ئەوەی ڕۆژانە لانیکەم چوار ژن بکوژرێن. ئەو ژنانەی دەڵێن "ئیتر بەسە" بەرامبەر بە کوشتنی ژنان لە زۆربەی شارەکان ناڕەزایەتیان دەربڕی و ڕێپێوانانیان کرد. لەسەر پێداگری دەم پارتی و پشتیوانی لایەنەکانی تری ئۆپۆزسیۆن، داوای ڕۆژێک کۆبوونەوەی گشتی لە پەرلەمان کرا، هەموو فراکسیۆنەکان بۆ دانانی'کۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوە لە توندوتیژی دژی ژنان' هەڵوێستێکی هاوبەشیان نیشان داوە.

خاوەنداری لە پێوانەکانی تێکۆشان دەکەین

ساکی ئاماژەی بەوەدا کە حکومەت بانگەشەی ئەوە دەکات کە تاکە ڕووداوی توندوتیژی پیاوانە و ڕایگەیاند کە دەسەڵات خۆی لە سیاسەتی ٢٢ساڵەی دوژمنایەتیکردن دژی ژنان خۆی ناخەتە بن بەرپرسیاریەتەوە و وتی: "ئەوەی لەم کۆمیسیۆنەدا دەستی بە لێکۆڵینەوە لە توندوتیژی دژ بە ژنان لە ڕێگەی پەیوەندی لەگەڵ سیستەمی پیاوسالاری و هەڵسەنگاندنی سەروەری پیاو، بارودۆخی شەڕ و هەژاری دەکەین. ئێمە زۆر بە گرنگی دەزانین لە هەموو بوارەکانەوە بارودۆخی ژنان هەڵسەنگاندن و گفتوگۆی لەسەر بکرێت هەروەها، جێبەجێکردنی یاسای ژمارە ٦٢٨٤، وازهێنان لە پەیماننامەی ئەستەنبوڵ و سیاسەتی لێپرسینەوە یەکێکی تر لە هۆکارەکانی توندوتیژی پیاوانە. گرنگترین ئامانجمان ئەوەیە هەڵوێستێکی هاوبەش لەسەر ئەم بابەتانە وەربگرین و خاوەنداری لە داواکاری و پێوانەکانی بزووتنەوەی ژنان بکرێت و گۆڕانکارییە سیاسی و یاساییەکان لەبەرچاو بگرین و گۆڕانکاری پێویست دەست پێبکەین."

لە هەر هەنگاوێکدا ژنان ئاگادار دەکەینەوە

ساکی ئاماژەی بەوەشکرد، وەک بزووتنەوەی ژنانی کورد، فێمینیست و سۆسیالیستەکان لە هەموو بوارەکانی ژیانی کۆمەڵایەتیدا دژی توندوتیژیی پیاوسالاری و دەسەڵاتداری پیاو تێدەکۆشن و وتی: "دەمانەوێت ئەندامانی کۆمیسیۆن و سەرجەم ڕێکخراوەکان کۆبکەینەوە و کارێکی یەکگرتووانە ئەنجام بدەین، بە ئاوێتەبوونی ژنان لەجوگرافیای کوردستان و تێکۆشانی هاوبەشی لەگەڵ ژنانی تورکیا بۆ هەڵسەنگاندنی کێشەکان بەبێ ئەوەی لەمیکانیزمی بیرۆکراتیدا گیرودە بین بە ئەزموونەوە تێدەکۆشین. دەمانەوێت بەرنامەیەک لەسەر بنەمای ئازادی و یەکسانی ژنان لەدژی سیاسەتی پیاوسالاری دابڕێژین، بەو تێگەیشتنەوە کە ئێمەی ژنان خاوەن هێزین، دەمانەوێت کاری کۆمیسیۆن بە بەهێزەوە بەڕێوە ببەین و ژنان لە وردەکاری و هەنگاو بە هەنگاوی کارەکانی کۆمیسیۆن ئاگادار بکەینەوە، پێکەوە تێبکۆشین و پێکەوە سەربکەوین."