نێرگز محەمەدی گوزرایەوە بۆ نەخۆشخانە
چالاکوانی کورد نێرگز محەمەدی کە براوەی خەڵاتی ئاشتییە و لە زیندانی ئەوین ڕاگیراوە، پاش ٩ هەفتە ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.
چالاکوانی کورد نێرگز محەمەدی کە براوەی خەڵاتی ئاشتییە و لە زیندانی ئەوین ڕاگیراوە، پاش ٩ هەفتە ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.
لە ڕاگەیاندراوێکدا لەسەر هەژماری نێرگز محەمەدی لە تۆڕی ئێکس (توویتەری پێشوو) ئاماژە بەوە کراوە، چالاکوانە کوردەکە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، لەکاتێکدا بۆ ماوەی نۆ هەفتە داوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە ڕەتدەکرایەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "ئەمە لەسایەی چالاکوانان و پشتگیری هاوپەیمانی (Free nergis) و فشاری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕاگەیاندنەکان هاتووەتە دی".
ئەم چالاکوانە ٥٢ ساڵییە، بەهۆی "پشتگوێخستن و بێبەشکردن"ـەوە چەندین مانگە بەدەست "کێشەی تەندرووستیی جدی"ـیەوە دەناڵێنێ
لەم ڕەوشەدا، گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەیەکی ئاسایی چارەسەر نابێت بۆ کێشە تەندروستییەکانی نێرگز محەمەدی و داوا کرا بەبێ مەرج ئازاد بکرێت.
نێرگز محەممەدی لە تشرینی دووەمی ٢٠٢١ەوە لە زیندانی ئەوین لە ئێران ڕاگیراوە. ئەم چالاکوانە خاوەن خەڵاتی نۆبڵە، ماوەیەکی زۆرە لە زینداندا ڕاگیراوە. نێرگز محەممەدی بە تایبەتی بەهۆی تێکۆشانی دژی سزای لەسێدارەدان، لە ساڵی ٢٠٢٣دا بە شایستەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی دانرا.
جێی بیرخستنەوەیە، نێرگز محەمەدی نەخۆشی دڵی هەیە، هەروەها بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی مانگی ئەیلول، دەماری خوێنبەری دڵی تووشی کێشەی مەترسیدار بووە.