بانگەوازی تاژێ: کایەی ئاسمانی بە ڕووی هێرشەکاندا دابخەن

تاژێ پەیوەست بە هێرشەکانی سەر شەنگال کە دەوڵەتی تورک دەستیپێکردووە، نامەیەکەی ئاراستەی حکومەتی عێراق، نەتەوەیە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا کرد و داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد کایەی ئاسمانی بە ڕووی فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورکدا دابخەن.

تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی (تاژێ) پەیوەست بە هێرشەکانی سەر شەنگال کە دەوڵەتی تورک دەستیپێکردووە، نامەیەکی ئاراستەی حکومەتی عێراق، سی پی تی، نەتەوەیە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا کرد و لە نامەکەدا ئاماژە بەوەدراوە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک جێگەی شەرمەزارییە و لەم قۆناغەدا پاراستن مافێکی ڕەوایە، دەسنیشانیشکراوە ئەم هێرشانە درێژەپێدەری فەرمانی سەر گەلی ئێزدییە. تاژێ بە بیرخستنەوەی فەرمانەکانی سەر گەلی ئێزدی ئاماژەی بەوەدا ئامانجی ئەم هێرشە بەشێکە لە ئامانجی بەدینەهاتووی فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤ کە چەتەکانی داعش بە پاڵپشتی دەوڵەتی تورک لە سەر کۆمەڵگەی ئێزدی ئەنجامیدا و لە بەردەومیدا هاتووە: "بێگومان کۆمەڵگەی ئێزدی بۆ ئەوەی خۆی لە فەرمانەکان بپارێزێت بە پێکهێنانی هێزە پارێزەرەکانی یەبەشە، یەژەشە، ئاسایشی ئێزیدخان، دامەزراوە و دەزگاکانی خۆیەوە سیستەمی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دامەزراند."

لە نامەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال ناکۆک بە دەستوری بنەڕەتی دەوڵەتی عێراق نیە  و بۆ پارێزگارییە لە کۆمەڵگەی ئێزدی لەبەرامبەر هێرش و فەرمانەکاندا.

ئامارەکانی دەرنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک

لە نامەکەدا زیان و لێکەوتەکانی هێرشە ئاسمانییەکانی ٢٤ و ٢٥ تشرینی یەکەمی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەسەر شەنگال بەم شێوەیە خراوەتە ڕوو: "١٦ هێرشی فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە ٢٠ جێگەیان بۆردوومانکردووە. لە هێزەکانی پاراستنی یەبەشە ٦ شەهید و ٤ بریندار. ٢ مەدەنی کە ژن و منداڵن. ٢ جێگەی پیرۆزی کۆمەڵگەی ئێزدی بۆردوومانکراون. ٢ تانکی ئاوی گشتی  و بارهەڵگرێکی شارەوانی کراون بە ئامانج."  ئاماژەش بەوەکراوە ئەم هێرشە دژە مرۆڤانانە وێڕای ئەوەی کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی کۆمەڵگەی ئێزدی دەبێت و کولاندنەوەی برینی فەرمانی ٢٠١٤یە، مەترسیشە لەسەر هەموو عێراق.

'حکومەتی عێراق بەرپرسە لە پاراستنی کۆمەڵگەی ئێزدی'

لە کۆتایی نامەکەدا بانگەوازی ئاڕاستەی حکومەتی عێراقی کراوە و دیارییان کردووە بێدەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکان بەمانای هاوکاریکردنی هێرشەکانە و نوسراوە: "ئەوە بیردێنینەوە شەنگال پارچەیەکە لە عێراق و هەموومان هاوڵاتی عێراقین. وەک تاژێ داوا لە حکومەتی عێراقی دەکەین ئەرکی مرۆڤانە و ڕێسایی خۆی بەرامبەر کۆمەڵگەی ئێزدی بگێڕێت. دەستبەجێ ئاسمانی شەنگال بەڕووی فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورکدا دابخات."