بزوتنەوەی ئازادی ژنانی ئێزدی (تاژێ)، سه‌باره‌ت به دادگاییكردنی چه‌ته‌كانی داعش ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له سه‌ره‌تای ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له سه‌ده‌ی ٢١دا، كه گوایا به سه‌ده‌ی دیموكراسی و مافی مرۆڤ ناسراوه، به‌به‌رچاوی جیهان هێرشێكی دڕندانه كرایه سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، هێزه‌كانی عێراق و پێشمه‌رگه كه بۆ پاراستنیان ئه‌ركدار كرابوون، پارێزگاریان لێنه‌كردن، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌وانه‌ی به‌هانایانه‌وه هاتن هێزه‌كانی یه‌ژاستار، هه‌په‌گه، یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه بوون.
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، هه‌رچه‌نده نۆ ساڵ به‌سه‌ر فه‌رمانه‌كه‌دا تێپه‌ڕده‌بێت، به‌ڵام هێشتا برینه‌كانیان ساڕیژ نه‌بووه و چاره‌نووسی به‌هه‌زاران ژن و منداڵ نادیاره و به‌شێكی كۆمه‌ڵگاش هێشتا كۆچبه‌رن و ئێسك و پروسكی شه‌هیدان به‌شێوه‌ی به‌كۆمه‌ڵ نێژراون.
تاژێ هێمای بۆ ئه‌وه‌شكردووه، "ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر ڕۆژانه هێرش ده‌كاته سه‌ر خاك و پێشه‌نگه‌كانمان. ئاسایشی وڵاته‌كه‌مان تێكده‌دات. پاراستنی مافه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی ئه‌ركی سه‌ر شانی هه‌موو جیهانه".
له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تاژێ تیشكی خستووه‌ته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، "هێزه‌كانی قه‌سه‌ده، یه‌په‌گه، یه‌په‌ژه، یه‌به‌شه و یه‌ژه‌شه له دژی هێزی كۆمه‌ڵكوژكار و مه‌ترسیداری داعش شه‌ڕێكی شكۆمه‌ندانه‌یان كرد و به‌رخۆدانێكی گه‌وره‌یان ئه‌نجامدا و جیهانیان له هێزی تاریك و قێزه‌ونی داعش ڕزگار كرد.
تاژێ جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیه‌كانی داعش كۆتایی پێبێت، هێزه نێونه‌ته‌وه‌یه‌كان به ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵناستن. بۆیه هێشتا مه‌ترسی داعش له ناوچه‌كه به‌رده‌وامه.
دووپاتیشیكردووه‌ته‌وه، داعش ڕێكخراوێكی تیرۆریستیه و پێویسته چه‌ته‌كانیشی وه‌ك ئه‌ندامی ڕێكخراوێكی تیرۆریستی دادگایی بكرێن نه وه‌ك تاكێك، تاژێ هه‌روه‌ها سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕاكێشاوه، كه هه‌ندێك له وڵاتان پاڵپشتی داعشیان كردووه و یه‌كێك له‌وانه‌ش ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ره، كه له‌لایه‌ن ئاكه‌په-مه‌هه‌په سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت.
تاژێ هه‌روه‌ها به‌بیری هێناوه‌ته‌وه، به ده‌یان جار داوایان له هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان كردووه، كه ئه‌و هێرشه‌ی كراوه‌ته سه‌ریان به جینۆساید بناسێنن، ده‌شڵێت: ئه‌و وڵاتانه‌ی جینۆسایدیان به فه‌رمی ناسیووه، ده‌بێت دادگایی كردنی داعش‌یش به فه‌رمی قبوڵ بكه‌ن. پێویسته پشتگیری له بڕیاری ئێداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری بۆ دادگاییكردنی داعش بكه‌ن، جگه له‌وه بڕیاره‌كانی به‌فه‌رمی ناساندنی جینۆساید ته‌نیا له‌سه‌ر كاغه‌ز ده‌مێننه‌وه.
تاژێ له كۆتایی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، داوای له هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان و به‌تایبه‌تیش ئه‌و وڵاتانه‌ی جینۆسایدیان به فه‌رمی ناساندووه كردووه، خاوه‌نداری له بڕیاری ئێداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری بۆ دادگایی كردنی داعشه‌كان بكه‌ن و پاڵپشتی بكه‌ن، دادگایه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی دابمه‌زرێنن و داعشه‌كانی تێدا دادگایی بكه‌ن، هه‌روه‌ها لێپێچینه‌وه له‌و هێزانه‌ش بكرێت كه پاڵپشتی داعشیان كردووه و ئه‌و سزایه‌یی كه شایه‌نیانه به‌سه‌ریاندا بسه‌پێندرێت، به‌تایبه‌تی ده‌وڵه‌تی تورك.
ژ.ن