تێکۆشانی زیلان پەپوولە ئیلهامبەخشی بەرخۆدانی ژنانی ڕۆژهەڵات بوو

کەژار بە بۆنەی ١٩هەمین ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی زیلان پەپوولە (لەتیفە سەلامەت) بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، " تێکۆشانی زیلان پەپوولە ئیلهامبەخشی بەرخۆدانی ژنانی ڕۆژهەڵات بوو ."

کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) بە بۆنەی ساڵڕۆژی چالاکی فیدایی شەهید زیلان (زەینەب کناچی) و ١٩هەمین ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی زیلان پەپوولە (لەتیفە سەلامەت) کە لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٠٦ لە شاری مەریوان شەهید بوو، بەیاننامەیەکی نووسراوی بڵاوکردەوە.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە زیلان پەپوولە لە ساڵی١٩٩٩ بەشداری بزووتنەوەی ئاپۆیی بووە و بۆ ژنانی ڕۆژهەڵات پێشەنگایەتی تێکۆشانی کردووە. کەژار ڕایگەیاند کە زیلان پەپوولە نەک هەر لە ڕووی ئایدیۆلۆژییەوە بەڵکو لە ڕووی ڕێکخستنیەوە بەرخۆدانی ژنانی مەزنتر کردووە.

کەژار ئاماژەی بەوەشکرد کە زیلان پەپوولە لە ڕێگەی ئەو ئەکادیمیانەوە کە بۆ پەروەردەی ژنان بنیات نراون، خۆی گەیاندە سەدان ژن و بەو شێوەیە تێکۆشانی مەزنتر کردووە.

کەژار ڕایگەیاند؛ ئەم بەرخۆدانە لە زەینەب کناجیەوە(زیلان) دەستی پێکرد و بە تێکۆشانی ژنانی وەک زیلان پەپوولە بەردەوام بووە.

کەژار لە کۆتاییدا رایگەیاند: "شەهیدانی مانگی حوزەیران بەبیر دێنینەوە و دەڵێین تێکۆشانی ئازادی لەسەر هێڵێکی ڕاست بەدی دێت، شەهید زیلان هێڵی تێکۆشانە، هەروەها شەهید زیلان پەپوولە بەردەوامی دەری ئەم هێڵە بوو."