بزوتنەوەی ژنانی کورد لە ئەوروپا (تەژەکە-ئە) بە بۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا باسی لەوەکردووە، بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' پێشوازی لە ٢٥ی تسڕینی دووەم دەکەین و ئەو دروشمە لە چوار لای جیهانەوە بەرزدەکەینەوە.
تەژەکە-ئە لە کەسایەتی خوشکانی میرابێل، سارا، هەڤرین خەڵەف، ژینا ئەمینیدا ئەو ژنانەی بە رێز و پێزانینەوە بە بیرهێنایەوە کە قوربانیانداوە و رایگەیاند، "بڕوای ئەوان بە ژیانی ئازاد، تێکۆشان و ئەوینی ئەوان ئەمڕۆ لەناو تێکۆشانی ئازادی ژناندا گەورە دەبێت و بەردەوامە".
لە بەشێکی راگەیەندراوەکەی تەژەکە-ئەدا هاتووە: "٢٥ی تشرینی یەکەم وەک رۆژی بڵندکردنی تکۆشانی هەمیشەییمان، رێکخستنی ژنان، چالاکی و ئافراندن دەبینین. توندوتیژی لە دژی ژن بۆ ئێمە پاڵنەرێکە بۆ ئافراندنی شۆڕشی ژن و بڵاوکردنەوەی کۆنفیدڕالیزمی ژنان".
هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ئەو چالاکیانەی لە نێوان ١٨-٢٥ی تشرینی دووەم ئەنجامیان دەدەین، لە دژی فاسیزم و دەوڵەتانی کۆلۆنیالیست لە هەر چوارپارچەی کوردستان دەبێتە شەپۆلێکی بەرخودان. هاوکات لە شارە جیاجیاکانی ئەوروپا رێپێوان، گردبوونەوە، پانێل، سمینار، وۆرکشۆپ، نمایشی فیلم، پێشەنگای وێبە و چالاکی کولتوری ساز دەکرێن. وەک ژنانی کورد لە ئەوروپا بە پێداگری لە سەر دژایەتی قەیوم، بەرەنگاربوونەوەی سیاسەتی سێدارەی رژێمی ئێران، رەتکردنەوەی پلانە داگیرکەرییەکانی دژ بە رۆژئاوا، وەستانەوە لە دژی خیانەت لە باشوور و لەپێناو رووخاندنی دیوارەکانی گۆشەگیری لە ئیمراڵی، پێشوازی لە ٢٥ی تشرینی دووەم دەکەین. لە سەر ئەو بنەمایە داوا لە سەرجەم ژنان دەکەین کە بە جۆش و خرۆشی گەورەوە بەشداری لە چالاکی و خۆپیشاندانەکان بکەن و شەقامەکانی هەموو وڵاتێکی ئەوروپا بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' بهەژێنن".
بەرنامەی چالاکییەکان
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە بەرنامەی چالاکییەکان لە نێوان ١٨-٢٥ ی تشرینی دووەم بەم جۆرەن
٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
بەلجیکا
بروکسێل
کاتژمێر: ١٧:٠٠
شوێن: Maison amazon Rue meriden 10
--------------
٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
سویسرا
بێرن
کاتژمێر:١٤:٠٠
شوێن: Schützenmatte
هۆڵەندا
ئامستردام
کاتژمێر: ١٣:٠٠
شوێن: Dam Plein
فەرەنسا
پاریس
کاتژمێر: ١٤:٠٠
شوێن: Gare De Nord
بۆردۆ
کاتژمێر: ١٣:٠٠
شوێن: Place De La Victoire
ستراسبورگ
کاتژمێر: ١٧:٣٠
شوێن: Place Dauphine
ریەمس
کاتژمێر: ١٦:٠٠
شوێن: Place Simone Weil
مارسیلیا
کاتژمێر ١٣:٠٠
شوێن: گۆڕەپانی Canabiere
تۆلوز
کاتژمێر: ١٤:٠٠
شوێن: Palais De Justice
مۆنتلپیە
کاتژمێر: ١٤:٠٠
شوێن: Place De La Comedie
دراگیوگنان
کاتژمێر: ١٠:٣٠
شوێن: Place Cassin Draguignan
ئەڵمانیا
دۆسێلدۆرف
کاتژمێر: ١٣:٠٠
شوێن: DGB Haus, Friedrich-Ebert-Platz
شتوتگارت
کاتژمێر: ١٤:٠٠
شوێن: Puste Brunnen
هامبورگ
کاتژمێر: ١٤:٠٠
شوێن: Bahnhof Dammtor
هانوڤەر
کاتژمێر: ١٦:٠٠
شوێن: Ni una menos Platz/ Goseriedeplatz
فرانکفۆرت
کاتژمێر: ١٦:٠٠
شوێن: Willibrand Platz
----------------
٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
ئەڵمانیا
بەرلین
کاتژمێر: ١٣:٠٠
شوێن: Kottbusser Tor
هانوڤەر
رێپێوان (دووەم رۆژ)
کاتژمێر: ١٦:٠٠
شوێن: Ni una menos Platz/ Goseriedeplatz
برێمن
کاتژمێر: ١٤:٠٠
شوێن: Wallet Bitte e.V./ Dedesvorfer Platz
بەلجیکا
بروکسێل
کاتژمێر: ١٣:٠٠
شوێن: Gare Centrale
--------------
٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
سویسرا
زوریخ
کاتژمێر: ١٩:٠٠
شوێن: Ni Uno Menos Platz
لۆزان
کاتژمێر: ١٧:٠٠
شوێن: Place de palaud
باسێل
کاتژمێر: ١٨:٠٠
شوێن: Marktplatz
جنێڤ
کاتژمێر: ١٨:٣٠
شوێن: Belair Platz
بیلێل
کاتژمێر: ١٨:٣٠
شوێن: Engelsbrunnen
ئیسکەندیناڤیا
نەرویژ/ ئۆسلۆ
کاتژمێر: ١٦:٣٠
شوێن: Jernbanetorget ( Trafikkanter) ta Stortinget
دانیمارک/ کۆپنهاگن
کاتژمێر: ١٧:٠٠
شوێن: Rådhuspladsen
سوید/ ستۆکهۆڵم
کاتژمێر:١٧:٠٠
شوێن: Sergels torg
ئەڵمانیا
هانوڤەر
ئێشکگریی وشیارکردنەوە
کاتژمێر: ١٨:٠٠
شوێن: Amtsgericht Hannover
کالێ
کاتژمێر:١٧:٣٠
شوێن: Gertrud-Schröter-Platz/ Pêşiya salona Congress-Union
دارمشتاد
کاتژمێر:١٧:٠٠
شوێن: Wilhelminen Platz
مانهایم
کاتژمێر: ١٨:٠٠
شوێن: Paradeplatz
ساربروکێن
کاتژمێر: ١٥:٠٠
شوێن: Am Landweherplatz
کیل
کاتژمێر: ١٦:٠٠
شوێن: Asmus Bremer Platz
هامبورگ
کاتژمێر: ١٧:٠٠
شوێن: Alma-Wartenberg-Platz
فریبورگ
کاتژمێر: ١٨:٠٠
شوێن: Ni-una- Menos Platz/Augustiner Platz
مونیخ
کاتژمێر: ١٧:٠٠
شوێن: Orleansplatz
شتوتگارت
کاتژمێر: ١٧:٠٠
شوێن: Rotebühler Platz